فەهمی بورهان: بەرپرسانی عێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوکیان داوە

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی زەویی جوتیارانی كورد لەكەركوك رایگەیاند: بەڵێنمان بۆ چارەسەرکردنی كێشەكان وەرگرتووە.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەكۆنفرانسێکی رۆرژنامەنووسییدا رایگەیاند، لە سەردانەكەیاندا بۆ عێراق و کۆبونەوەیان لەگەڵ چەندین لایەن لەوانە هادیی عامریی سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، ئەحمەد فەتلاوی سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگیی پارێزگاكان و چەندین بەرپرسی دیكە ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی ئەو کۆبونەکاندا لە کێشەو گرفتی زەوی و زار لە کەرکوک  گفتووگۆیان كردوە، داواشمان لە سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی دیكەی عێراق كرد، تا ئەوكاتەی کێشەی زەوی و زار چارەسەر دەكرێت، سوپا لە ناوچانە كێشەلەسەرەکان بکشێتەوە، بۆ ئەوەی جوتیاران کێشەیان بۆ دروست نەكرێت و بتوانن كاروبارەكانیان جێبەجێبکەن.

وتیشی: نوسراوێک لە رۆژی 9ی (تەمموز/7) لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵ كراوە، بۆئەوەی تاوەكو چارەسەریی كێشەكان دەكرێت، كێشە بۆ جوتیاران دروست نەكرێت.

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، داوامان لە هادیی عامریی كرد دەستوەردانی خێرا بکات کە چیتر هێزی سەربازیی کەرکوک دەستوەردان لە کێشەی زەوی و زاری کەرکوک نەکات، داواشمان لە ئەحمەد فەتلاوی کرد مافی زەوتکراوی خەڵک کە بە بڕیاری حیزبی بەعس زەوتکراوە بگێڕێتەوە بۆ خاوەن ماف.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …