ئەلبومی ‘ئاپۆ نەورۆزە’ ماوەیەکی زۆرە لەلایەن گروپی جودییەوە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت و بەرهەمی کارێکی بەکۆمەڵە و ئەمڕۆ ئەلبومەکە بڵاو کرایەوە.

بۆ ئەلبوومی ‘ئاپۆ نەورۆزە’ لە ڕۆژئاوا، ئەوروپا، ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانەوە پشتیوانی و بۆچوونی نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان وەرگیراوە.

هەر یەک لە هۆنراوەکانی هەر بەشێکی ئەلبومەکە بەرهەمی هونەرمەندێکە. ئەلبومەکە لەستۆدیۆی ئۆرکێش لە عامودێ تۆمارکراوە. هۆنراوەی گۆرانیی ‘ئاپۆ نەورۆزە’ بەرهەمی عەدنان ئیبراهیمە، مۆسیقاکەشی لەلایەن شڤان جزیری و باران دڵبەهارەوە ئامادەکراوە.

لە ئەلبوومی ‘ئاپۆ نەورۆزە’ ئەم بەرهەمانە هەن: چیای جودی، چیا لە دەشت کردی، کەوێ گۆزل، چۆپیی گۆڤەند، مژدەی ئازادی، داستانی ئێزدخان، ئاڤاشین، پاڵەوانەکانی بۆتان، مامز و هۆ رەشۆ، دارا لە هۆم.