بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی ئەنجومەنی هەرێمی كەركوك

بۆ خەڵكی كەركوك، بەتەواوی پێكهاتە و لایەنە سیاسیی و كەسایەتیی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی و داموودەزگا ئەمنییەكان.

ئەوەی لە كەركوك ڕوو دەدات، ئەگەر زوو پێشی لێ نەگیرێت و بە ئاشتییانە چارەسەر نەكرێت، دەبێتە فیتنە و شەڕوو ئاژاوە و پێكدانانی تائیفیی و نەتەوەیی بەدوای خویدا دەهێنێت و شارەكە بەر بەوێرانە و ماڵوێرانیی دەبات و چارەسەر كردنی مەحاڵ دەبێت.

 ئێمە وەك تەڤگەری ئازادیی،  پێمان وایە بەشێوەی تاكڕەویی و عسكەرتارییەت و بەسەربازگەکردن، نە لە ڕابردوو نە لە ئێستا و داهاتوشدا، ناتوانرێت كەركوك بەڕێوەببرێت. پێمانوایە گونجاوتریین شێوازی بەڕێوەبردن بۆ كەركوك و كەركوكییەكان ئەوەیە خۆیان بڕیار لەسەر بەڕێوەبردنی خۆیان بدەن. ئەگەر زوو پێش لەم گرژیی و ئاڵۆزییانە نەگیرێت، ئەوە ڕێگە لەبەردەم دەستتێوەردانی دەرەكیی دەكاتەوە! ئەوەی ڕوو دەدات لەپشت ئەم خوپێشاندانەوە، بەشێكی مەرامی سیاسیی و حملەی ئینتیخابیی پێشوەختەیە؛ بۆ بەدی هاتنی ئەو مەرامە گڵاوەش خەڵكی كەركوك و ئاشتیی و تەبایی نێو نەتەوەكان دەبێتە قوربانیی، بۆیە داواكاریین لە سەرجەم پێكهاتەكانی شاری كەركوك، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و ئاشتیی و پێكەوەژیان بكەنە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانیان تەوەكو بتوانن ئەو مەرام و پیلانانەی هەیە پێكەوە پوچەڵی بكەنەوە.

لە كۆتاییدا جارێكی تر، داوە لە سەرجەم خەڵكی كەركوك دەكەین، پێكەوە كێشەكان چارەسەر بكەن و بەر لە فیتنەی تائیفی بگرن.

تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان – ئەنجومەنی هەرێمی كەركوك

٢٠٢٣/٩/٢

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …