باران بارین بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند:” ئەمڕۆ  شەپۆلێکی باران چەند ناوچەیەکی گەرمیان دەگرێتەوە”

ئەو شارەزایە باسی لەوەش کردووە: بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و هەوایەکی شێداری کەنداوی عەرەبی”،

 سیروان ساڵح دەڵێت:” رێژەی بارانەکە لەوپەڕی سنورەکان باش دەبێت، بەڵام هەتاوەکو بەرەو ناوچەکانی بناری چیای داڵەهۆ و خۆرهەڵات بڕۆین ڕێژەی بارانەکە زیاتر و باشتر دەبێت، واتە ئەم شەپۆلە زیاتر ناوچه سنوریەکانی خۆرهەڵات دەگرێتەوە”.

بەپێی پێشبینیەکان:”لە ناوچەکانی تری گەرمیان ئەگەر هەیە بۆ ماوەیەکی کورتخایەن بڕێکی کەم باران ببارێت و هەندێ ناوچەش هەرناگرێتەوه، ڕێژەی بارانەکەش لە نێوان ( ١ تا ٥ ملمە )”.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، سادق عەتیە کەشناسی عێراقی لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، بەھۆی دابەزینی پەستانی ھەوا لە بەشی خۆرھەڵاتی وڵات و کۆبوونەوەی رێژەیەکی زۆری شێ، ئەگەری ھەیە لە شارەکانی سلێمانی و باکوری خۆرھەڵاتی ھەولێر و کەرکوک و بەغدا و دیالە و میسان وچەند ناوچەیەکی دیکەی وڵات باران ببارێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی وێنەی مانگەدەستکردەکان بەردەوام ھەور بەئاراستەی خۆرھەڵات و باشوری خۆرھەڵاتی ئاسمانی عێراق دێن.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *