تەڤگەری ئازادیی پیرۆزبایی جەژن لە هەمووان ئەکات

جەژنی قوربان لەگەلی  کورد و بڕوادارانی موسڵمان و گەلانی جیھان پیرۆزبێت

بەھیوای ئەوەی ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە ھۆی ھاتنەدی ئاشتەوایی و دورکەوتنەوەی شەڕو ناکۆکییەکان و کۆتایی ستەمکارە خۆێن رێژەکان،

پێویستە ھەمووان تێبکۆشین جەژنی قوربان  بەواتایی خۆی پیرۆز بکرێت، ئاشتەوایی  و پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ژیانی ئازاد بکرێتە پەیامی جەژن. ئەوانەی لەپێناوی ئاشتیی و دادپەروەریی و ئازادیی و ھەبوونی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتوریی خۆیاندا لەسەر زەمینی کوردستان، لەدژی ستەم و  ھێرش و داگیرکاریی و لەناوبردن بەگیانی خۆیان قوربانیاندا، بەھادارتریین و جوانتریین واتایان داوەتە جەژنی قوربان.

 گەلی کورد وەک گەلانی موسڵمان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست  لەژێر ناوی پیرۆزیی دیین، دەسەڵاتە ساختەکارەکان شەڕو داگیرکارییان بەسەر گەلی کورددا سەپاندوە،  ھەوڵی تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی و پێکەوەژیانی ھەزاران ساڵەی گەلی کورد و گەلانی دیکەیانداوە و ئەدەن، ھەر بۆیە ئەرک و بەر پرسیاریەتییەکی  مێژوویی و ئەخلاقییە بۆ پاراستنی بنەماکانی ژیانی ئازاد و کۆمەڵایەتیی بوون و پێکەوەژیان یەکگرتوو بین،  گرنگە لەدژی فاشیزم  و داگیرکاریی و دەسەڵاتی بەرژەوەندییخواز و خۆسپێنەکان مەیدانەکانی تێکۆشان گەورەتربکەین لە پێناو بەرقەرار بوونی ئاشتیی و فەراھەم بوونی  پێکەوە ژیان و دادپەروەرییدا.

پێداویستییەکانی پیرۆزیی جەژن، ھەربابەتە ماددییەکان نیین، کەجێی داخە بەشێکێ زۆری تاکەکانی کۆمەڵگەکەمان  بەھۆی ئەو نادادیی و ستەمکاریی و نایەکسانییەوە ناتوانن پێداویستییە ماددییەکانی جەژنیش ئامادەبکەن؛ پێداویستییە مەعنەوییەکەی جەژن بەنرخترو واتاداترن، رۆحی ھاوکاریی و ئاشتییە کە لە ھەناوی کۆمەڵگەی ئێمەدا رەگ و ریشەی داکوتاوە ئەبێت رێگەی تێکدان و شێواندنی نەدرێت لەلایەن دوژمنانی گەلان و ئازادییەوە، لەسەر ئەو بنەمایە  پیرۆزبایی جەژن لە تەواوی گەلەکەمان  لەبنەماڵەی شەھیدان و تێکۆشەرانی رێی ئاشتیی و ئازادیی کوردستان و تەواوی زیندانکراوانی دۆزی ئازادیی گەلی کورد دەکەین.

بەگەشبینیی و ھیواوە بانگ لە ھەموو دڵسۆزانی گەل و ھێزو لایەنەسیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، ئەرکی خۆیان  بۆ جەژنێکی واتادار پێک بێنن، ھەر بەپێکەوە بوون و لێبوردەیی و ئاشیی کۆمەڵایەتیی ئەتوانیین لەو قەیران و کێشە سەپێندراوانە خۆمان دەرباز بکەین و خەم و ئازارەکانی سەر گەلەکەمان کەم بکەینەوە. 

جەژنی قوربان لەھەموو لایەکتان پیرۆز بێت

 دەستەی دیین و باوەڕیی تەڤگەری ئازادیی  کۆمەڵگەی کوردستان

٢٠٢٣/٦/٢٨

هەروەها چێکی بکە

“مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت”

سارا ڕەزا رایدەگەیەنێت، لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانیی دەدەن، رەخنەشی لە خەباتی ژنان …