دەستەی ئەتنیک و باوەڕییەکانی تەڤگەری ئازادیی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەستەی ئەتنیک و باوەڕییەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

هیوادارین ئەم جەژنی ڕەمەزانە ببێتە هەوێنی ئاشتی و دادپەروەری وچارەسەری سەرجەم کێشەکان و پێکەوە ژیانی هەموو گەلان. گەلەکەمان لەھەرێمی کوردستان سەرەڕای سیاسەتی داگیرکاری و پیلانگێری دوژمنان، جێگەی داخە لەناوخۆشدا لەدۆخێکی لە دژواردا جەژن دەکەینەوە تائێستا سیاسەتی نادادی و بەرژەوەند خوازی و یەکتر قبوڵ نەکردن درێژە بە حوکم کردنی خۆی دەدات کە ئەوەش تەواو ناکۆکە لەگەڵ ناوەرۆک و گەوھەری جەژنی رەمەزانی پیرۆز، هیوادارین ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا یەکسانی و دادپەروەری و ئاشتی و ئازادی بێنێ بۆ گەلی کورد و تەواوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و ئەو گەلانەی کە لەم جوگرافیایەدا بە کولتوور و ناسنامەی ئیسلامییەت دەژین پێویستە لەخۆیان بپرسن ئایا کەسی موسڵمان هیچ کات قبووڵ دەکات خوشک و برا موسڵمانەکانی لە ژێر سیاسەتی نکۆلیکردن و زوڵم و داگیرکاریدا جەژن پیرۆز بکەن.
لە کوردستان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا موسڵمانان لەم جەژنەدا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بوونە، ئەو شەڕەی کە لەم هەرێمەدا دەگوزەرێت شەڕە لە پێناوی ئابوور و فراوانخوازی و داگیرکاری و کێشەی سیاسی و گەندەڵی و تەماحکاریی. ئەم شەڕە بە زۆر سەپێنراوە بەسەر گەل و وڵاتەکەماندا و گەلی ئێمەی موسڵمان شایستەی ئەم جۆرە ژیانە دژوارە نییە. بێگومان تەنها ڕێگەی دەربازبوون لەم تەنگەژە سیاسی و شەڕ و قەیرانانە پێویستی بە خۆ ڕێکخستنکردن و تێکۆشانە بە زهنییەتی بوونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک.
لە بەرئەوەی ئیسلامی ڕاستەقینە هیچ کات لەچوارچێوەیەکی تەسکی مەزهەبی یان نەتەوەگەری خۆی بەسەر کۆمەڵگەدا نەسەپاندووە بەڵکو کۆمەڵگەیەکی فرە کولتوور و فرە نەتەوەی خوڵقاندووە و ڕێگەیداوە بە هەموو گەلان و باوەڕییە جیاوازەکان و ئیتنیکەکان کە بە ڕەنگ و چاندی خۆیان گوزارشت لە خۆیان بکەن.
بەڵام بەداخەوە لە ناو کۆمەڵگەی موسڵماناندا گەلێک کە ڕووبەڕووی شەر و توندوتیژی بووەتەوە گەلی کوردە زۆربەی زۆری ئەو هێرش و زوڵمەش کە لەسەر گەلەکەمان پەیڕەو دەکرێت لەلایەن ئەو گەلانەوەیە کە خۆیان بە موسڵمان دەزانن، بێگومان ئەو گەلانە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەکاردەهێنن و دەیانەوێت لەژێر پەردەی ئیسلام درێژە بەو کوشتار و داگیرکارییە سەر گەلەکەمان بدەن، ئەمە لە کاتێکدا کە ئاینی ئیسلام ئاینی ئاشتی و پێکەوەژیان و یەکتر قەبوڵکردنە و کۆمەڵگەی ئێمەش کۆمەڵگەیەکی موسڵمانە پێویستە موسڵمانان خاوەنی هەڵوێستی جدی بن و چیتر ئەم داگیرکاری ستەمکاریە قەبوڵ نەکەن.

سیاسەتی هێزە نێونەتەوەییەکان و هێرش و داگیرکاری و تەماحکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشیست لەناو کورداندا بە پەیرەوکردنی سیاسەتێکی زاڵمانەو دورلەھەر بنەمایەکی ئاینی ئەخلاقی و سیاسیە
ھەموو رێگایەک بەکاردێنێت و هەوڵ دەدات کە خیانەت بکات بە کولتوور و کۆمەلگە تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بکات بە ڕێگەی خیانەت و لە ژێر ناوی ئیسلامییەت دەخوازن هەرێمەکە بخەنە ژێر دەسەڵات و زهنییەتێکی دواکەوتووی تاریکپەرست.
بۆ بەرپەچدانەوەی هەموو ئەو چەواشەکارییانەی کە بەناوی ئیسلامییەت دەکرێتە سەر کۆمەڵگە و گەلەکەمان وەڵامی هەرە بەواتا ئەوەیە کە موسڵمان بە ڕۆحییەتی هاوکاری و بەتەنگەوەهاتنی یەکتری لەڕەمەزاندا لە دژی ئەو جەور و ستەمە بووەستنەوە و بەیەک دەنگ بڵێن ئیسلام ئاینی پێکەوە ژیان و ئاشتییە نەک لە ناوبردن و خۆسەپێنی و و ستەماری، ئیسلام بکەنە بنگەیەک بۆ بەگژداچوونەوەی زوڵم و داگیرکاری و خیانەت و دوورووی، پێویستە لە ئەمڕۆدا گەلەکەمان لە دژی فاشستان و دەسەڵاتدارانی بەرژەوەندیخواز تێکۆشان بەگوڕ بکەن و بە نرخ و ئەخلاقی کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی دیموکراتیک خۆیان بەڕێکخستن بکەن.
لە کۆتایدا وەک تەڤگەری ئازدیی کۆمەڵگەی کوردستان هیوادارین و باوەڕیمان هەیە، کە گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ئارامی و ئازادی جەژن لەسەر خاکی ئازادی کوردستان پیرۆز دەکەن و بەبرایەتی و یەکتر قبوڵ کردن کۆتایی بەئیسلامی ساختەوو دەسەڵاتخوازی و نۆکەرایەتی دینن. دووبارە هیودارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی و بۆ گەلی کوردی باوەردارو هەموو گەلانی جیهان.

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی ئەتنیک و باوەڕییەکان

21/4/2023

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *