چوارلایەن سەردانی پرسەی شەهیدانی حەسەکەیان، لە بارەگای خۆبەرێوبەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە شاری سلێمانی کرد.
ئەمرۆ پێنچ شەممە٣/٢/٢٠٢٢ چوار لایەن کە پێکهاتبوون لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەلگەی کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان_ڕژاک، بەرەی دیموکراسی گەل، دایکانی ئاشتی، سەردانی پرسەی ١٢١ شەهیدەکەی حەسەکەیان لە بارەگای خۆبەڕێوەبەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری سلێمانی کرد.
سەرەتا خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادیی و شەهیدانی حەسەکە راوەستان، دواتر وتەیەک لە لایەن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەلگەی کوردستان، محمد عەبدوڵلا پێشکەشکراو سۆز و هاوخەمی بۆ شەهیدانی حەسەکە ڕاگەیاند و وتی: سەری ڕێز و نەوازش بۆ هەموو شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی حەسەکە دادەنەوێن کە لە ڕوو بەڕووبونەوەیان دژ بە چەتەکانی داعش شەهید بوون.
ئەوەشی ڕایگەیاند: بێگومان ئەو هیرشەی کرایە سەر حەسەکە پیلانێکی نەخشە بۆ دارێژراوبووە، دیارەبوو ئامانجی تری لەپشت بوو، ئەمەش بەتەنها وڵاتێکی لەپشت نییە بەڵکو زۆر وڵاتی دیکە لەمە بەرپرسیارن.