چالاکوانێکی بەلجیکیی داوای ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و رایگەیاند، “فیکری عەبدوڵا ئۆجالان نەک هەر بۆ کورد، هەروەها بۆ سەرجەم مرۆڤایەتیی بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن”.
چالاکوانانی بەلجیکیی “دیێگۆ دێل نۆرتێ” کە بەشداریی کەپەمپەینی “ئازادیی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” کرد قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و وتی، پاڕادیگمای کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەو کەسانەی بەدوای جیهانێکی نوێدا دەگەڕێن بووەتە سەرچاوەی هیوا و سوودوەرگرتن. ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکراوە زۆر گرنگە و دەبێت خاوەنداریی لێبکرێت.
‘عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلانی جیهان بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن’
دێل نۆرتێ رایگەیاند، “لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان بۆ نمونە لە فلیپین، هیندستان و کۆلۆمبیا و لە ناوچە جیاجیاکانی ئەوروپا خەڵکێکی زۆر پاڕادیگمای کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان وەک ئایدیۆلۆژیایەک بۆ سوودوەرگرتن دەبینن” و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: “بە بڕوای من پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان زۆر بوێرانە و سەرچاوەی سوودوەرگرتنە کە پێمان نیشان دەدات، ئێمە رووبەڕووی هەمان ئەو کێشانەین. زۆریەک لە ئێمە دەمانەوێت کە لە سەرووی ئەو شێوازە نەریتیەی کە فێرمان کراوە، بە رێگە و رێبازی جیای بە رێکخستنکردنی کۆمەڵگا بجوڵێینەوە. بەتایبەتی بابەتەکانی وەک نەتەوە-دەوڵەت، سنور، ناسنامەی جیاجیا کە لەم ماوانەی دواییدا بەردەوام دەبنە جێگەی مشتومڕ و دەکەونە بەرباس، زۆر گرنگن. لە بەرامبەر ئەو کێشانەی ئێمە بەرەوڕووی بووینەتەوە، پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان رێگەی رزگارییمان پێنیشان دەدات”.
‘دەبێت لە پێناو ئازادیی ئەودا تێبکۆشین’
ئاماژەی بە گرنگیی هەڵمەتی ‘ئازادیی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد’ کرد کە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و وتی، “گەلی کورد و سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان وەک گەلێکی شۆڕشگێڕ بە درێژایی مێژوو گوشارێکی قورس و گۆشەگیرییان رووبەڕووکراوەتەوە. عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە ناو بارودۆخی نایاسایی و نامرۆڤانەدا راگیراوە و دەبێت کۆتایی بەوە بهێندرێت”.
دێل نۆرتێ ئەوەی خستەڕوو کە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت لە هەموو ناوچەیەک تێکۆشان بەڕێوەببرێت و وتی، “ئۆجالان بۆ سەرجەم ئەو مرۆڤانەی لە چوارلای جیهان لەپێناو بونیادنانی جیهانێکی نوێدا لە تێکۆشاندان، دەبێتە سەرچاوەی هیوا و سوودوەرگرتن. دەبێت ئێمە داوای ئازادیی ئۆجالان بکەین. هەروەها خوێندنەوەی بەرهەم و فیکرەکانی ئۆجالان بۆ ئێمە سوودبەخشە. ئۆجالان لە هەمان کاتدا نووسەرێکی خاوەن بەرهەمە کە پەیوەست بە سەردەمی ئێستا خاوەن خەیاڵی قووڵە.