سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵو ئاو و زۆنگاوەکان لە پارلمانی عێراق، داوای لەحکومەتی عێراق ئەکات، لەبەرئەوەی تورکیا بەبەرنامە کار بۆ تینوکردنی عێراق ئەکات، پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا رابگیرێت.
لەبەیاننامەیەکدا، فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵو ئاو و زۆنگاوەکان لە پارلمانی عێراق رایگەیاند، ئەو هەوڵانەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لەگەڵ تورکیا دران بێئەنجامبوون، لەبەر ئەوە پێویستە حکومەتی عێراق کۆتایی بە پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە بهێنێت کە ساڵانە قەبارەکەی دەگاتە 24 میلیارد دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکردوە، خواستمان ئەوە بوو چارەسەری پێویست بخەینەڕوو، هەتا عێراق لەمەترسییەکانی کەمئاویی دوربخرێتەوە، بەڵام تورکیا بەئەنقەست کار لەسەر تینوکردنی عێراق ئەکاتو ئەمەش جگە لەڕاگەیاندنی شەڕێکی ئاشکرا دژی گەلی عێراق هیچی تر نییە.
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵو ئاو هۆشدارییئەدات لەوەی زۆنگاوەکان (هۆڕەکان)ی باشوور نیمچە وشکبونو خاکی عێراق بەرەو بەبیابانبون ئەچێتو خەڵکی گوندنشین بەرەو شارەکان کۆچدەکەن، ئەمەش لێکەوتەی گەورەو مەترسییداری لەسەر دانیشتوان هەیە و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی خۆراک؛ لەبەر ئەوەی دۆسییەی ئاو سیادییە بۆیە ئەبێت دەوڵەت بەهەموو قورسایی خۆیەوە پشتیوانیی بکات.