تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆرکردنی هاوسەرۆک و جێگری کانتۆنی قامشلۆوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

تیرۆری دەڵەتی فاشستی تورکیا بۆسەر گەلی ئازادو بەرخۆدێری رۆژئاوای کوردستان بەتوندی شەرمەزار دەکەین.

شەھادەتی ھەڤاڵ یسرا دەروێش ھاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ، و جێگرەکەی لیمان شویش ـ ھاورێیەکی دیکە بەناوی فورات توما، لەئەنجامی ھێرشی فڕۆکەی دەوڵەتی فاشستی تورک لەکاتی چوون بۆسەرکارەکانیان، لەنزیک گوندی تەل شعیری سەر بەقامیشلۆ دەکرێنە ئامانج و شەھید دەبن.

گەلی کوردو گەلانی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا، بەڕەنج و خوێنی ھەزاران شەھید بە فیکرو فەلسەفەی ئازادیی ژن، خۆیان پاراست و شەڕی دڕندەتریین ھێزی تاریکییان کرد.

ئەمڕۆ بەبە رچاوی جیھان و ھێزی نێودەوڵەتیی و ھاوپەیمانیی دژی تیرۆر «داعش» دەوڵەتی تیرۆریستی ئەردۆغان، پێشەنگەکانی ئەو بەرخۆدانەی مرۆڤایەتیی ئەکاتە ئامانج، ھەموو سنورێکی شەڕو دڕندەیی تێپەڕاندوە و پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیی و مافەکانی مرۆڤ ئەکات. بەزھنیەتێکی فاشستیانە، کەسانی سڤیل و بێچەک ئەکاتەئامانج، تیرۆری ھاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ و جێگرەکەی، ئەو پەڕی دوژمنایەتیی و درندەیی دەوڵەتی تورکە، لەگەڵ ژنی ئازاد و دیموکراسیی و ئیرادەو خۆبەڕێوەبەریی گەلانی ناوچەکە. شەرمەزارییە جیھان لەو تاوانە قێزەونە بێدەنگ و بێ ھەڵوێست بێت، گەلی کورد لەبەردەم شالاوێکی پاکتاوی جەستەیی و کولتووریی دایە.

هەتا دوژمنانی ئازادیی بەردەوام بن لە تیرۆر و رەشەکوژیی، ئیرادەی ئازادیی ژنان و گەنجان و تێکۆشانی گەلی کورد گەشتر و فراوانتر ئەبێت. ھیچ رێگایەک جگە لەبەرخۆدان بۆ مرۆڤی ئازاد نەماوە، ئەبێت ھەموقان ئەو راستییە بزانن و حسابی لەسەر بکەن.

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی لە باشوری کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی لە گەلەکەمان و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە قامیشلۆ، کەس و کار و ھاورێ و خانەوادەی ئەو شەھیدە نەمرانە ئەکەین، گەلی کورد ھەرگیز رەنج و تێکۆشانی ئەو شەھیدانە لە بیرناکات و رێبازە پیرۆزەکەیان بەرنادات.

نەمری بۆ شەھیدان

نەفرەت لەفاشیزم و تیرۆری دەوڵەتی تورک

دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

٢١/٦/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …