میدیاکان: لە هێرشەکەی هەولێردا فەرماندەیەکی مۆساد کوژراوە

ئینتل سکای و میدیا ئێرانیی و عێراقییەکان بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێردا، فەرماندەی یەکەی تیرۆری مۆساد کوژراوە.

بەپێی دەزگای ئینتل سکای، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی جوڵەی ئاسمانی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای سپی ناوەڕاست و میدیا ئێرانیی و عێراقییەکان، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێردا، ئایلاک ڕۆن، فەرماندەی یەکەی تیرۆری دەزگای سیخوڕیی ئیسرائیل(مۆساد)، کوژراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، هێرشە ئاسمانییەکە، کە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج، کە تیمێکی یەکەی تیرۆری مۆسدای تێدابووە.

شەوی ڕابردوو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەیەکی کرد لە ڕێگای پیرمام- هەولێر، نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا، هەرزوو دەزگای ئەمنییەکانی هەولێر و وەزارەتی تەندروستیی ڕایانگەیاند، لەو هێرشەدا سێ کەس برینداربوون.

ئەوەی جێگای سەرنج بوو، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی نەخۆشخانەی کرد، لەکاتێکدا بە دەیان جار بۆردوومانی هاوشێوە ڕوویداوە و هاوڵاتیی مەدەنیی برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەرپرسە حکومیی و حزبییەکان سەردانیان نەکردوون.

هەروەها چێکی بکە

پەیەدە لەبارەی دۆخی جندرێس داوایەکی ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد

نوێنەرایەتی پەیەدە لە شاری سلێمانی، کۆمەڵکوژکردنی گەنجانی کوردی لە جندرێسی سەربە عەفرین لە شەوی نەورۆزدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *