“بایکۆتی حیزبەکەی بارزانیی رێگریی لە کارەکانی حکومەت ناکات”

سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆی عێراق رایگەیاند، کە ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر لە پرۆسەی سیاسیدا کاریگەریی ناکاتە سەر داخستتنی ڕێگەکان، سەرەڕای ئەوەی حیزبەکەی بارزانیی قەناعەتی بە بودجەی فیدراڵیی نییە.

سەعد موتەلەبیی، سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراق  بە مەعلومەی رایگەیاند، “لە ئەگەری ئەوەی پارتەکەی بارزانیی پەنا بۆ بایکۆت و جێهێشتنی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت ببات، کارەکانی حکومەت ناوەستێت و ڕێگریی لێناکرێت، بەتایبەتیی کە زۆرینەی سیاسیی لەناو ئەم هاوپەیمانییەدا ئامادەیە” و بۆیە لایەنی پێشوو ژیرترە لەوەی پەنا بۆ بژاردەی کشانەوە و بایکۆت ببات.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “مامەڵەی نێوان بەغداد و هەولێر بە شێوازی داخراو ناڕوات بەڕێووە، کە ببێتە هۆی گرژیی لە دۆخی سیاسییدا، سەرەڕای تێپەڕاندنی بودجە بە پێچەوانەی ئیرادەی حکومەتی هەرێم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە ڕەوتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ئەو کاغەز و مامەڵانە ئاشکرابکات کە هەرێم پێشتر ئەنجامی دەدا، هەرچەندە سۆمۆ لە داهاتوودا پابەند ئەبێت بە هەناردەکردنی.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …