١٠٠ساڵەی دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژی تێپەڕیووە

مێژووی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژی تێپەڕیووە. لەو کۆمەڵکوژییانەدا بەسەدان هەزار کورد کۆمەڵکوژ کران، سەدان هەزار بریندار بوون و بە ملیونان کەسیش دەربەدەر کران.

ئاشکرایە مێژووی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژی، قڕکردن و کۆچبەرکردن تێپەڕ بووە. لەنێوان ساڵەکانی١٩٢٣ و٢٠٢٣ بە دەیان کۆمەڵکوژی ئەنجامدراوە. بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژیانەوە بە سەدان هەزار مرۆڤ کوژراون، بریندار و دەربەدەر بوونە. دیمۆگرافیای ناوچەکانیان گۆڕدرا. زمان و کولتووری کوردان قەدەغە کرا. پەروەردە بەزمانی تورکی بەسەر کوردان سەپێندرا و بەو شێوەیە ئاسمیلاسیۆن دەستی پێکرد.

ئاشکرایە مێژووی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژی و قڕکردن تێپەریوە:

کۆمەڵکوژی زیلان

لە ١٣ی تەمووزی ١٩٣٠ لە دۆڵی زیلان لە هەرێمی وان ٤٤گوند سوتێندران، زیاتر لە ٥٠هەزار کەس کۆمەڵکوژ کران. سەرەتا لە دۆڵی زیلان گوندی حەسەن عەبداڵ، دۆلووجا، شاهبازار، دۆغانج، تەندورەک، چاکربەی، یلانلک، هارهوس، بابازەنگ، کومور، شۆر، شورک، مورشد، مەسجدلی، کارارکلس، کوندوک، زۆراڤا، ئاریوتن، هالاجکۆی، کۆشکۆپرو، کوروچەن، مولک، یەکمال، کلسە، گۆسک، ئاشاغی پاراتاش، یوکاری پاراتاش، بنەس، بونز، پەلەخلو، کەرەخ، سوگولتو، مغارە، قەرەدۆغان، کەلە، هۆستەکار، سوڤارکۆی، کزلکلسە، زیارەت، هراشەن، کۆمەک، شەیتاناوا، برهان و کۆشکوپرو ٤٤ گوند سوتێندران. ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگاریان ببوو دەربەدەر کران. ماڵ و مڵکی گوندنشینان داگیرکرا.  

ڕووداوێکە لە دۆڵی زیلان هاتە پێش١٦ی تەموزی ١٩٣٠ لە ڕۆژنامەی نیوە فەرمی دەوڵەت، ڕۆژنامەی جومهوریەت بەم شێوەیە بڵاوبووەوە:” گوندنشینانی ئەشقییە لە داوێنی ئاگریدا بە تەواوی سووتێنران و خەڵکەکەیان ڕەوانەی ئەردیش کران. ژمارەی عاشقانی بزوتنەوەی زیلان زیاتر لە ١٥ هەزار کەس کوژران. دۆڵی زیلان پڕ بوو لە تەرمی مردووەکان.”

سەرۆکوەزیرانی ئەو سەردەمە، عیسمەت ئینۆنۆ، لە ٣١ی ئابی ١٩٣٠ لە ڕۆژنامەی میلییەتدا ڕایگەیاند، “لەم وڵاتەدا تەنها نەتەوەی تورک مافی ئەوەی هەیە داوای مافە نەتەوەیی و ئیتنیکی بکات. کەسی دیکە مافی ئەوەی نییە. ئەوانەی کە بە پڕوپاگەندەی درۆ فریو دەدرێن تورکی ڕۆژهەڵاتن وڕێگایان لەدەستداوە.”

کۆمەڵکوژی دێرسیم

دێرسیم کە بەجێگای سەر دانەنواندن و تەسلیمیەت، ئازادی و سەرخۆبوونی وەک شێوەیەک لە ژیان هەڵبژارد بوو، لە ئیمپراتۆری عوسمانی هەتا کۆماری تورکیە وەک هەرێمێکی وەها بینرا کە دەبێت’ئۆپەراسیۆن’ تێدا ئەنجام بدرێت.

لە ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٨ لە دێرسیم کۆمەڵکوژییەکی کە پێشتر نەبینرابوو ئەنجامدرا. بە پێی داتا فەرمییەکانی دەوڵەت، لە کۆمەڵکوژی دێرسیمدا ١٣ هەزار و ١٦٠ کەس کوژراون. هه ڕوه ها ١١ هه زار و ٨١٨ کەس بەرەو شارەکانی تورکیا دەربەدەر کران. بەڵام بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لەم کۆمەڵکوژییەدا ٧٠ هەزار کەس کوژراون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە. لە کاتی کۆمەڵکوژیەکەدا دەیان هەزار دێرسیمی دەربەدەر کران، منداڵەکانیان ڕفێندران. هەتا چارەنووسی ئەو منداڵانە نازانرێت. هیچ زانیارییەک لەسەر کچە ونبووەکانی دێرسیم بەدەست نەکەوتووە. سەید ڕزا و هاوەڵەکانی لە ١٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٧ لە سێدارە دران و گۆڕەکانیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەتا ئێستا ئاشکرا نەکراون. هەروەها بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە منداڵە ڕفێنراوەکان و کچە ونبووەکانی دێرسیم ئاشکرا نەکراون.

کۆمەڵکوژی زینی گەدیغی

 لە ٦ی ئابی ١٩٣٨ لە گوندێکی شاخاوی داوێنی مونزور لە ئەرزینگان، ٩٥ گوندنشینی خەڵکی سوربەهان و گوندەکانی دەوروبەری کۆکرانەوە و بە تەقەکردن لە زینی گەدیگی کوژران. گۆڕێک بۆ ٩٥ کەس دروست نەکرا، ئێسکەکانیان لەو شاخانە تواوەتەوە. بۆ ماوەیەکی زۆر چوون و هاتن بۆ زینی گەدیگی قەدەغە بوو. هەروەها باقی بنەماڵەکانیان ناچار بوون گوندەکەیان چۆڵ بکەن. گوندنشینەکان بۆ بالیکەسیر، ئەدرنە و زۆرێک لە شارەکانی تری تورکیا دەربەدەر کران.

ڕووداوی ٣٣گولـلە

لە ساڵی ١٩٤٣ لە ناحیەی قەلقەلی وان بە فەرمانی فەرماندەی سوپای ٣ی تورکیا، جەنەراڵ مستەفا موگلالی، ٣٣ کەس کوژران.  ئەم ڕووداوە یەکێک بوو لە گەورەترین ڕووداوەکانی کوشتنی بێ دادگایی کردن لە مێژووی کۆماردا.

 کۆمەڵکوژی مەڕەش  لە هێرشەکانی ساڵی ١٩٧٨ی شاری مەڕەش، بەپێی داتا فەرمییەکان ١١١ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەپێی داتا نافەرمییەکان زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون، سەدان کەسیش برینداربوون.  ٢١٠ خانوو و ٧٠ کارگە ڕووخێنراون. 

کۆمەڵکوژییەکەی لجێ

  ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٣ لە  شارۆچکەی لجە لە ئامەد ١٦ کەس کوژران و سەدان کەسیش ناچاربوون کۆچبەر بن.  نزیکەی ٨٠٠ خانوو و کارگە سووتێنراون.  کۆمەڵکوژییەکەی سیڤەر  لە ساڵی ١٩٩٤ گوندی گەڤەر و بێسوکێ لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان کرا لە هەرێمی قلابانی شڕناخ.  لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٣٨ کەس کۆمەڵکوژ کران و ٤١ کەسیش بریندار بوون.  کۆمەڵکوژی باسای لە ١٥ی ١ی ساڵی ١٩٩٦، سەربازانی تورکیا تەقەیان لە مینی پاسێک کرد و ١١ گوندنشینیان کوشت، دواتریش سووتاندیان. 

کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی

  لە گوندی ڕۆبۆسکی سەر بە ناوچەی قلابانی شڕناخ، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ٣٤ کەس کۆمەڵکوژ کران کە ١٧ کەسیان منداڵ بوون. کۆمەڵکوژییەکانی جزیر، سور، نسێبین و گەڤەر  لە ساڵی ٢٠١٥ لە جزیرە بۆتان، ئامەد/سور، نسێبین، گەڤەر و زۆربەی شارەکانی دیکە، هەزاران کورد کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون.  ئەم شارانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تێکدران و سووتێنران.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …