هە*پە*گە رایگەیاند، سوپای تورکیی داگیرکەر لە ٢٩ی نیسانەوە بۆ ٢ی ئایار، ٢٨ جار خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردمان کردوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٥/٢ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پارستنی پاراستنی گەل (هە*پە*گە) لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ٢٩ی نیسان لە مەتینا سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر هێزەکانمان. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بە چەکی قورس بەرپەرچیان دانەوە. ١ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٢٠ سوپای تورکی داگیرکەر لە شاخی جودی بە چەکی قورس هێرشی ئەنجامدا. هێزەکانمان بە مەبەستی خۆپاراستن بەرپەرجیان دایەوە.”
ئاماژەی بەوەشکردوە:”٢٩ی نیسان، ١ و ٢ی ئایار گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی چارچەل، شاخی ئامێدی، شاخی شەهید پیردۆغان و شاخی جودی لەگەڵ گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.”
هە*پە*گە ئەوەشی خستەڕوو: “٢٩ و ٣٠ ی نیسان و ١ی ئایار دەوروبەری گوندی ترڤانشی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی، سەنگەرەکانمان لە چەمچۆ و سیدا ٢ جار بە هەلیکۆپتەر هێرشیان کرایەسەر، ١٥ جاریش بە کاتیوشا، تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران، داگیرکەران لە سیدا هەوڵیاندا سەنگەرەکانی بەرخودان بە حەفارە بڕوخێنن.”