لەدووەمین ساڵیادی شەهید ئاکۆ سەلمان بەسەردانی مەزارەکەی بەبیرهێنرایەوە و هاوڕێیەکیشی باس لەوە دەکات شەهید ئاکۆ هەمیشە لەدژی گەندەڵی و داگیرکاریی بووە.
لەگۆڕستانی باوەشاسوار لە شارۆچکەی کفری سەربە ئیدارەی گەرمیان، خانەوادە و هاوڕێ و هاوپیشەکانی شەهید ئاکۆ، بەسەردانی مەزاری شەهید بەبیرهێنرایەوە کە لەخۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ شەهیدبوو.
هیوا ڕەشید، هاوڕێیەکی شەهید ئاکۆ ئەوەی ڕاگەیاندووە: شەهید ئاكۆ گەنجێكی نیشتیمانپەروەر و بەهەڵوێستبوو، هەمیشە لەدژی داگیركەری تورك و ئێران بوو، لەكاتی داگیركاری بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەیویست بەزووترین كات خۆی بگەیەنێت
بەڕۆژئاوا و بەرگری لەخاكەكەی بكات.
ئاماژەی بەوەشکردووە: هەمیشە دژی گەندەڵی دەسەڵاتبووە و هەرچەندە ئاستی مادی خۆی باشبوو، بەڵام دەیویست هەموو گەنجێك ژیانێكی شایستە و سەربەرزی هەبێت، پێكەوە چەندین چالاكیمان كردووە لەگەڵ گەنجانی كفری لەدژی زوڵم و ستەم و نادادی
ئەم دەسەڵاتە.
لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕدا، شەهید ئاكۆ سەلمان، گەنجێكی شارۆچكەی كفرییە، لەخۆپیشاندانەكانی شار و شاڕۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەكانوونی یەكەمی ساڵی٢٠٢٠، لەتەمەنی ٢٢ساڵیدا بەدەستی دەسەڵات بەفیشەك دەپێكرێت و هەر لەوکاتەدا
گیانبەخت دەکات.