شاندێکی هاوپەیمانی نیشتمانیی سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادییان کرد

شاندێکی هاوپەیمانی نیشتمانیی، بە نوێنەرایەتی (تیاري دیموقراطي) سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە کەرکوک کرد.

ئەمڕۆ، چوارشەممە ٢٨/٣/٢٠٢٣ شاندێکی هاوپەیمانی نیشتمانیی، بە نوێنەرایەتی (تیاري دیموقراطي) کە پێکهاتبوون لە تاریق تەها (بەرپرسی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی) و ئەندامان ئوسامە کەمال، محەمەد سەید کەمال، ئالا رلڕەحیم عەبدوڵڵا، کارزان لوقمان سەعدون و نشوی قاسم. سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە کەرکوک کرد. شاندەکە لە لایەن هەڤاڵان کۆمەڵ سەرمەند( هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هەرێمی کەرکوک و نەوزاد بەکر و حسین عەلی ئەندامی ئەنجوومەن پێشوازییان لێکرا.

ئامانجی سەردانەکەش پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش و هەماهەنگی و کاریی پێکەوەیی بوو لە چوارچێوەی تیاری دیموکراتیدا.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *