دوران کاڵکان  پەیامێک بۆ یەنەکە و سلێمانی دەنێرێت

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە، ئەم شەوی ڕابردوو لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەفیزیۆنی مەدیا هەبەر-دا، ئاماژەی کردووە بە ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان و کۆمەڵکوژیی شەنگال و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ئەندامی  کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان،  سەرنجی  خستۆتە سەر پارچەبوون و یەکنەگرتنی کوردان و نەبوونی ستراتییەکی هاوبەشی وەک هۆکاری واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان ناوبرد و ڕایگەیاند: لۆزان بەرپرسە لە دۆخی ئێستای کوردان.

کاڵکان ، ئاماژەی بەوەشداوە”  کە ئەوەی ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا بەسەر کورددا هات، ئێستاش هەمان دۆخ بەردەوامە و وتی: هێزە نێودەوڵەتییەکان و هێزە داگیرکەرەکان، سیاسەتێکی هاوبەشیان هەیە بۆ ئەوەی یەکڕیزیی لەناو کورددا دروست نەبێت.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، ئەوەشی ڕاگەیاندووە” بە هۆی ئەوەی پەکەکە، لەبەرامبەر داگیرکارییدا دەوەستێ، ڕووبەڕووی هێرشیکی گەورە بووەتەوە، هەمان شت بۆ یەنەکەش ڕاستە.

دوران کاڵکان، ئەوەشی شیکردۆتەوە، ‘یەنەکە هەڵوێستی نەتەوەیی هەبوو، لەبەرامبەر داگیرکاریی هەڵوێستی نیشان دا، هەربۆیە کێشەی ناوخۆییان بۆ دروستکردن، چۆن هێرش دەکەنە سەر پەکەکە، هەمان شت بۆ یەنەکەش دەکەن. پێویستە زۆر ئاگادار بین، دووژمنانە لەبەرامبەر یەکڕیزیی کوردان ناوەستن، بۆیە یەنەکە و هەموو ئەو هێزانەی دەیانەوێت کورد خاوەن هەڵوێستێکی هاوبەش بێت، هێرشیان دەکرێتە سەر.

جەختی لەوەشکردوە، کە لە سەرەتای ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی یەنەکەدا کۆمیتەی پەیوەندیی دەرەوەی پەکەکە ڕاگەیەندراوی دابوو، ئێستاش پەکەکە هەمان هەڵوێستی هەیە و وتی: کات کاتی یەکێتییە، نەک شەڕی ناوخۆیی ناو حزبەکان، ڕۆژ ڕۆژی هێڵێکی نەتەوەیی دیموکراتیکە، کێشەی کورد بە یەکڕیزیی و لەسەر هێڵی ئازادیی و نەتەوەیی چارەسەر دەبێت.

کاڵکان وتیشی، یەنەکە کێشەکانی خۆی لەسەر هێڵێکی نەتەوەیی و یەکڕیزیی و وڵاتپارێزیی چارەسەر بکات.

کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی یەنەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد: سلێمانی شارێکی زۆر گرنگە، بە وڵاتپارێزیی ناسراوە، نابێت سلێمانی وەک هەولێر و دهۆکی لێبێت، ئەگەر وای لێبێت، زۆر مەترسیدارە، پێمانوایە بەرپرسانی یەنەکە ڕێگا بەوە نادەن، باوەڕمان وایە خەڵکی وڵاتپارێزی سلێمانییش ڕێگا بەمە نادەن، نابێ کەس ڕێگا بەمە بدات.

هەروەها  جەختیکردەوە، “هەڵوێستی یەنەکە زۆر گرنگە، پێمانوایە، یەنەکە لە کاتێکی نزیکدا بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی، ئەو کێشانە چارەسەر بکات”.

ڕاشیگەیاند: پێویستە هەڵوێستی یەکگرتنی کوردان لەسەر خەتی نەتەوەیی وئازادیی و دیموکراتیی، لە سلێمانییەوە بجێتە هەموو شوێنێک، سلێمانی شاری هونەر و ئەدەب و نیشتیمانپەروەرییە.

 دوران کاڵکان ئەوەشی  ڕاگەیاند: داهاتووی کورد لەسەر سیاسەتی کوردان بەندە، لە کاتێکی وا مەترسییداردا، دەبێت کوردان بەرپرسیاریی خۆیان بەجێبێنن، ئێمە وەک پەکەکە سەدا سەدا بەو جۆرە هەڵسوکەوت دەکەین، لە دەرەوەی ئەوە شتێکی تر ناکەین، هەمان شتیش لە هەموو حزبە کوردییەکان و زانایانی کورد دەخوازین.

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *