لە شاری سلێمانیی داوائەکرێت پیلانداڕێژەران و بکوژانی سەردەشت عوسمان سزابدرێن

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر، لەشاری سلێمانی بەشداریی گردبوونەوەی یادی ١٣ ساڵەی تیرۆرکردنی کردنی سەردەشت عوسمانیان کرد، داوای بەسزاگەیاندنی پیلانداڕێژەران‌ و بکوژانی سەردەشت یان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٥/٥ لە پارکی نالیی لە شاری سلێمانیی، تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەر لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنیی و ڕۆژنامەنووس و نووسەری شارەکە، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی ١٣هەمیین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

لەم یادەدا، ئەندامانی گردبوونەوەکە بە نووسیینی پەیامێک لەسەر چەند کاغەزێک لەسەر شەقامەکە هەڵواسرابوون، دەستیان بە چالاکییەکە کرد.

هێمن مامەند بەیاننامەی گردبوونەوەکەی خوێندەوە ئاماژەی بەوەکرد، دوای ١٣ ساڵ لەشەھید کردنی سەردەشت عوسمان، ھەمان ئەو ئەقڵییەتە پۆلیسییە، ماوەی زیاتر لە دووساڵە رەشبگیرییەکی دەستپێکردووە  و بەدەیان گەنجی ھەولێر و بادینانی خستووەتە زیندانە تاریکەکانیان و بەدەیانی تریش، بەھۆی ھەڕەشە و زیندان و دادگای خێڵ، ھەولێر و بادینانیان جێھێشتووە، ھێشتا شێروان شێروانیی و گوھدار زێباریی لەزیندانن، ھەر ڕۆژە و بەناوێک و بەسیناریۆیەکی تازە ماوەی سزاکەیان بۆ درێژ دەکەنەوە.

تیایدا ئەوەش هاتووە، لەسایەی ئەم ئەقڵییەتەی کە سەردەشتی شەھید کرد، ئەمڕۆ ھەرێمی کوردستان بەدۆخێکی ناھەمواری کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و سیاسییدا تێدەپەڕێت و دوو ئیدارەیی تۆختر بووەتەوە و بگرە مەترسیی سەرھەڵدانەوەی شەڕی براکوژیی لێدەکرێت، لەسایەی ئەم ئەقڵییەتە فاشیزمە ھەر ڕۆژە و کەیسێک لەدادگاکانی جیھان دەدۆڕێنن و کوردستانیان خستووەتە ژێر باری قەرزێکی چل میلیارد دۆلاریی و لە لێواری ھەرەس و ئاشبەتاڵ نزیکیان  کردووەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە ئەم ھەرێمە بەخوێنی ھەزاران شەھید و قوربانیی دروستکراوە، کەچی ئەوان خەریکە لەناوی دەبەن.

لە بەیاننامەکەدا هێما بەوەشکراوە: دوای ١٣ ساڵ لە تیرۆری سەردەشتی ئازیز، کارنامەی ڕەشی تاوانکاریی ئەو دەسەڵاتە جەلاد و مافیاییە بووە بە کێوێکی ڕەش، بۆیە ئەمڕۆ وەک یەکەمین ڕۆژەکانی تیرۆری سەردەشت پێداگرین لەسەر داواکاریی ‌و مافەکانمان، بۆ بەسزاگەیاندنی تاونباران‌ و بکوژانی و لەخوێنی  سەردەشت و وەدات حسێن و کاوە گەرمیانیی و سۆرانی مامە حەمە، خۆش نابین  تا بکوژانی ڕاستەقینە کە دیار و ئاشکران دەدرێن بە دادگاو بەسزای خۆیان دەگەن.

وێنەکان:

 

هەروەها چێکی بکە

جەبار یاوەر: بەشدارییکردن لەو شەڕەی تورکیا داوای دەکات لە بەرژەوەندیی عێراق نییە

جەبار یاوەر، شارەزای کاروباری سەربازی و ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەو شەڕەی کە تورکیا …