رژاک داوی ئازادکردنی ئەندامەکانیان دەکات

لە ڕاگەیەنڕاوێکیاندا ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک داوای هەرچێ زووە ئازادکردنی ئەندامەکانیان دەکەن،  کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی گەڕانەوەیان لە شەنگال لە بازگەی کەڵەک دەست بەسەرکراون.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە” شاندێکی رێکخراوەکە کە پێک ھاتبوون لە دوو ئەندامی ئەنجومەن و ئەندامێکی رێکخراو کە بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال چووبوونە شەنگال و بەشداری مەراسیمی ساڵیادەکە بوون، لەدوای گەڕانەوەیان لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان’ەوە لە بازگەی ‘کەڵەک’ دەستگیرکراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەریان نییە و ھیچ رونکردنەوەیەکیان نەداوە.

باس لەوەش کراوە” ئەندامە دەستگیرکراوەکان بەناوەکانی “خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی، سەیران ئەحمەد حەسەن” تا ئێستا چارەنووسیان نازانرێت و سەرەڕای هەوڵەکان ئاسایش زانیاری لەبارەیانەوە نادات، ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی خێزانەکانیان کە دوو لە ژنەکان دایکن و منداڵیان هەیە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە” شاندەکە لە ٣ی ئاب سەردانی شەنگالیان کرد و ئێوارەی ٤ی مانگ لەکاتی گەڕانەوەیاندا دەستگیر کراون. دوای ھەوڵدانێکی زۆر تا ئێستاش ھیچ رونکردنەوەیەک بەرێکخراوەکە نەدراوە.

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *