وەزارەتی ناوخۆی عێراق مەترسییەکی گەورە ئاشکرائەکات

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، باس لە ئامارێکی مەترسییداری بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ئەکات و دەڵێت: هەشت هەزار و  ٦٧٦ تۆمەتباری بەكارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

لە بەیاننامەیەكیدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان كۆمەڵێك ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدراوە، بەوهۆیەوە هەشت هەزار و  ٦٧٦ تۆمەتباری بەكارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، چوار هەزار و ٤٩٤ تاوانبار لەلایەن دادگا پەیوەندیدارەکانەوە سزادراون، دەستیش بەسەر ٤٠٦،٧٨٣ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری جیاوازدا گیراوە، هەروەها نۆ میلیۆن و ٢٧٥ هەزار و ٣٣٣ حەبی ماددە هۆشبەرەكان دەستی بەسەرداگیراوە، هاوکات  ٤٥٦ چەك و ١١٨ نارنجۆكی گیراوە، چوار هەزار و ١٨٢ تۆمەتبار لەژێر لێكۆڵینەوە و دادگاییكردندان.

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …