لە شاری سلێمانیی، تەقە لە ئەندامێکی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا کرا و بریندراوە.
سەرلەبایانی ئەمڕۆ، بە گوێرەی زانیارییەکان سێ گولـلە بەر ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا کەوتووە و گواستراوەتە بۆ نەخۆشخانەیەکی شارەکە. هەر بەپێی زانیارییەکان دۆخی بریندارەکە ناجێگیرە.
هێرشەکە لەبەردەم بینای کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیاوە ئەنجامدراوە و تائێستا ناسنامەی هێرشبەرەکە نەزانراوە.