هاوسەرۆکی تەڤگەر لەگەڵ بەرەی ژنانی نەرویج کۆبوویەوە

تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، و ڕووبار سەید ئەندامی کۆمیتەی ژنانی نەرویج، لەگەڵ ڕێبەری بەرەی ژنانی نەرویج و جێگری سەرۆکی بەرەکە کۆبوونەوە و تیایدا گفتووگۆ دەربارەی ژنانی باشوری کوردستان کرا.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان تارا حسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی تەڤگەری ڕاگەیاند، لە چوار چێوەی سەدانەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ رێبەری بەرەی ژنانی نەرویج و جێگری سەرۆکی بەرەکە کۆبوونەوە، “لە سەردانەکەدا گفتوگۆمان لە سەر باردودۆخی ژنانی باشوری کوردستان، عێراق و دۆخی ژنانی ناوچەکە، جیهان و خاڵە هاوبەشەکانی کرد، هەروەها لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا لە رووی سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیەوە گفتووگۆمان کرد.”

هاوسەرۆکی تەڤگەر ئاماژەشی، بە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ژنانی نەرویج و کوردستان کرد بۆ چارەسەرکردنی پرس و ئاریشەکانی ژنان.

س-ع

هەروەها چێکی بکە

سەرچاوەی قێزەونی دەسەڵاتی پیاوان بەسەرژناندا لەدیدی میل-ەوە

مەحمود عەبدوڵڵا بەرلەوەی بۆچونەکانی جۆن ستیوارت میل بخەمەڕوو، پێوستە وڵامی پرسیارێک بدەمەوە، ئایا ئەمڕۆ ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *