جێگری پارلمانی عێراق ٥٠ راوێژکاری لەسەر بودجەی گشتیی دامەزراندوە

سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار رایگەیاند، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پارلمانی عێراق، لە پشکی پارتیی ٥٠ راوێژکاری لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە بودجەی گشتیی دەوڵەت دامەزراندوە و بۆ خۆرازییکردنی خەڵک لەخۆی پارەیەکی زۆر خەرج ئەکات.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پالمانی عێراق، لە سەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

سەرچاوەیەکی سیاسیی کە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بکرێت بە ماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاندوە شاخەوان عەبدوڵاو جێگری دووەمی سەرۆکی پارلمانی عێرا، لە پێکهاتەی کوردیی، لەوەتەی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، ٥٠ ڕاوێژکاری بۆ داناوە.

 ئاماژەش بەوەشئەکات “لێهاتوویی ئەو ڕاوێژکارانە جیاوازە، واتە لە نێوانیاندا راوێژکاری سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، ئابووریی و عەشایەریی، هەروەها راوێژکاری دیکە.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەرکەکانی ئەو ڕاوێژکارانە بەپێی پسپۆڕییەکان جیاوازن، بەڵام ئامانجیان وەک یەکە کە بریتییە لە بەرزکردنەوە و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی دروستکردنی وێنەیەکی باشی کەسایەتیی جێگری دووەمی سەرۆکی پارلمای عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەتایبەت لە پارێزگاکانی باشووری عێراق”.

رونیکردەوە، شاخەوان عەبدوڵا مانگانە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ ئەو راوێژکارانە تەرخان ئەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، هەتا رەزامەندیی جەماوەر بەدەست بهێنێت.

ئەوەشی راگەیاند، شاخەوان عەبدوڵا دەسەڵاتە دارایی و کارگێڕییەکانی بەکارئەهێنێت بۆ دامەزراندنی ڕاوێژکارەکانی لەسەر حسابی بودجەی دەوڵەت” ئاماژەی بەوەشکرد کە “جێگری سەرۆکی پارلمان زۆر سەردانی مەیدانی بۆ پارێزگاکانی باشووری عێرق ئەکات و هەوڵدەدات جەماوەر لە خۆی رازیی بکات، هەڵمەتە بەدبەختەکانی کە یەکەم و دوا مەبەستی بۆ خۆنمایشکردنی میدیاییە.

 

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …