پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، کە ئاستی تووشبووانی شێرپەنجە لە بەسرە لە چاو ساڵانی ڕابردوودا، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسییدار.
عامر فایز، نوێنەری بەسرە لە پەرلەمانی عێراق، بە مەڵپەڕی مەعولەمەی رایگەیاند: بەسرە پێشەنگی پارێزگاکانی عێراقە لە تۆمارکردنی حاڵەتەکانی نەخۆشیی شێرپەنجەدا، جێێگەی نیگەرانییە کە لەم ساڵانەی دواییدا شێر پەنجە بەتایبەتیی لەنێو منداڵاندا زۆر بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پیسبوونی ژینگە بە شێوە جۆراوجۆرەکانی و سووتانی بڕێکی زۆر غاز لە بەرگەهەوادا گرنگتریین هۆکاری ڕاستەوخۆی شێرپەنجەن.