میدیای ئەوروپی: ئۆکراینییەکان ژنەکانیان دەکوژن بۆ ئەوەی  بەشداریی شەڕ نەکەن

رۆژنامەیەکی پۆڵەندیی رایگەیاندوە، پیاوانی ئۆکرانی، بۆ ئەوەی نەگیرێن و رەوانەی شەڕ نەکرێن، بەڵگەنامە لەسەر مردنی هاوژینەکانیان دروست ئەکەن.

ڕۆژنامەی “Interia”ی پۆڵەندیی بڵاویکردوەتەوە: “ئۆکراینییەکان نایانەوێت بەشداریی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بکەن، ئەو کەسانەی لە خزمەتی سەربازیی دەترسن، هەندێکجار بڕیار ئەدەن ڕێوشوێنی توندوتیژ بگرنەبەر، هەندێک جار بڕیار ئەدەن زیان بەخۆیان بگەیەنن،  جاریش هەیە بۆ ئەو مەبەستە بەڵگەنامە ساختە ئەکەن، یاخود ژنەکانیان ئەکوژن! بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یاسایی سنوورەکان ببەزێنن”.

ئاندری دیمتشنکو، وتەبێژی پاسەوانی سنووری ئۆکرانیا رایگەیاند، هەموو ڕۆژێک پاسەوانی سنوور نزیکەی ٢٠ کەس ئەگرن کە هەوڵدەدەن بە شێوەیەکی نایاسایی وڵاتەکە بەجێبهێڵن.

جەختیشکردەوە “پیاوەکان بەڵگەنامەی ساختە بەکاردەهێنن، لەنێویاندا بەڵگەنامەی مردنی ژنەکانیان، چونکە تەنها یەک دایک و باوک ئەتوانێت سنوورەکە ببڕێت، کاتێک کە لەگەڵ خێزانەکەیدا بێت”.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …