ژیانی شێروان شێروانیی لە مەترسییدایە

پارلمانتارێكی پێشووی عێراق ئاشکرایکرد، ژیان و تەندروسیی شێروان شێروانیی لە زیندانی چاکسازیی هەولێر، مەترسییەکی جددیی لەسەر ژیانی هەیە.

ئەندامی پێشووی پارلمانی عێراق سەركەوت شەمسەدین، لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووك نوسییویەتی: بەپێیی ئەو بەڵگانەی دەست ژمارەیەک ڕێکخراوی ئەمریکی کەوتووە، کە بەدەست ئێمەش گەیشتووە، ڕەوشی تەندروسی (جەستەیی و دەرونی) شێروان سێروانی لە زیندانی بەناو چاکسازی هەولێر ڕووی لە خراپییە و مەترسییەکی جدی لەسەر ژیانی هەیە.

ئەوەشی وتووە: بەپێیی بەڵگە بەردەستەکان، ژمارەیەک بەرپرسی زیندان بەشدارن لە هەوڵێکی مەترسیدار بۆسەر ژیانی شێروان، بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە، وردەکاری باس ناکەم، بەڵام ئەرکی پارێزەرانی خۆبەخش و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییە فشار دروستبکەن بۆ بەدواداجونی جدی بۆ ڕەوشی شیروان شێروانی بەر لەوەی کات درەنگ بێت.

ئەو پارلمانتارەی پێشوی عێراق، بە ئەرکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی دەزانێت، کە کاری بەپەلە بکەن بۆ گواستنەوەی شێروان شێروانی بۆ چاکسازی سلێمانی و دەڵێت: لانیکەم لەوێ ڕووبەڕووی ئەو زوڵم و ئەشكەنجە درەوونی و جەستەییە نەبێتەوە و هاوڕێ و خێزانەکەی بتوانن بەردەوام سەردانی بکەن.

هەروەها چێکی بکە

شاندێکی کەنەکە سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەوەیی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی نێودەوڵەتیی، بۆ بەدواداچوونی دۆسێیەی شەهید دەنیز سەردانی هەرێمی …