لە بارەی پیلانگێڕیی ١٥ شوبات سیمینارێک بەڕێوەچوو

لە بارەگای تەڤگەریی ئازادیی، لەبارەی پیلانگێڕیی ١٥ شوبات، سیمنارێک بۆ حەسەن جودیی بەڕێوەچوو، تیایدا ئاماژە رەگی قوڵی پیلانگێڕیی کرا و ئامانجەکانی پیلانگێڕیی خرانەڕوو.

کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩/٢/٢٠٢٣، لە بارەگای تەڤگەری ئازدیی کۆمەڵگەی کوردستان، حەسەن جودیی نووسەر و رۆژنامەنووس سیمنارێکی لە بارەی ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەڵەتیی لەسەر رێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان پێشکەشکرد، ئاماژەی بەو دەوڵەت و هێزانە کرد کە ڕۆڵی لە پیلانگێڕییدا هەبووە و ئەنجامداوە.

حەسەن جودیی لە سەرەتای سیمنارەکەدا وتی: پیلانگێڕیی رەگ و ریشەیەکی قوڵی مێژوویی هەیە. رێبەر ئاپۆ لەگەڵ دەستپێکی پیلانگێڕییدا چووە ئەوروپا و پاکێجێکی چارەسەریی حەوت خاڵی پێشکەشکرد، بەڵام وڵاتانی ئەوروپا خۆیان لەم چارەسەرییە دوورخستەوە.

جودیی وتی: پیلانگێڕییان بۆ ئەوە ئەنجامدا رێبەر ئاپۆ خۆی بکوژێت، رێبەر ئۆجەلان نە تەسلیم  بوو نە خۆی کوشت، ئەو دوو بژارەی کە کردبوویانە بەردەمیان هەردووکی پوچەڵ بوویەوە، رێبەر ئاپۆ لە زینداندا وەک رێبەرێک بەرخودانی کرد، ناوەخن و ئامانجەکانی پیلانگێڕیی کەشفکرد و نیوەکەی تری پیلانگێڕیی بە تێکۆشان پوچەڵکردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، رێبەر ئاپۆ لە رێگەی نوسیینی دەهەزار لاپەڕە بەرهەمی فیکریی پێشکەشکرد و پارادایم  و فیکری خۆی نوێکردەوە، هاوکات تێکۆشانی ئازادیی ژنی کە هەتا نیوە بردبوو لە زینداندا ئەمەشی تەواوکرد، هەروەها پڕۆژەی ئاشتیی کە دەستی پێکرد بوو ئەمەشی تەواو کرد و هەتا چۆکی بەدەوڵەتدادا و هێنایە سەر مێزی گفتوگۆ.

وتیشی: ساڵی ١٩٩٧ رێبەر ئاپۆ وسێتی کرد، سێ داوام لە ئێوە هەیە، یەک ئەم شۆڕشە بەردەوام بێت و دوو یەکێتیی رێکخستن بەردەوام بێت و سێ تێکۆشانی ژن بەردەوام بێت.

هاوکات جەختیکردەوە: ئامانجی پیلانگێڕیی بریتی بوو لە لێکترازانی  گەلی کورد و پەکەکە رێبەر ئاپۆ لەیەکتر.

ئاماژەی بە سیستەمی زیندانی ئیمراڵیی کرد، زیندانی ئیمراڵی وەک هیچ زیندانێکی تر نییە، زیندانێکی نێودەوڵەتییە، سیستەمی ئیمرڵیی بۆ کوشتنی رێبەر ئاپۆ قۆناغ بەقۆناغ؛ بە گوێرەی یاسای ئەوروپا و تورکیا ئەبێت رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت.

لە درێژەی سیمینارەکەدا هێمای بۆ ئەوەشکرد، رێبەر ئاپۆ دەهەزار لاپەڕەی بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نووسیی، هەتا بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئێوە هۆکاری کێشەکەن و چارەسەری بکەن، بەڵام تێنەگەیشتن، بە وڵاتانی ئەوروپای وت ئێوەش بەشدارن لە پیلانگێڕییدا و فەرموون چارەسەری بکەن و ددان بە ماف و ئازادیی ئەم گەلەدا بنێن.

 لە کۆتاییدا بەشداربووانی سیمینارەکە، پرسیار و سەرنجەکانیان خستەڕوو، نامیلکەی “سیستەمی زیندانی ئیمڕاڵی” ‘سیستەمی نێودەڵەتی تاوان و ئەشکەنجە’ کە لەلایەن کۆمیتەی ئازادیی ئۆجەلان-باشووری کوردستان_ەکرا بوو پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *