خۆپیشاندانی کۆچبەران لەسەر سنوری بیلاڕووسیا دەستی پێکردووە

 لە ئێستادا  هەزاران کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن، لە بیلاڕووسیاوە  بەرێکەوتون بەرەو سنوورەکانی پۆڵەندا دەچن بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا.

 بەپیی ئەو وێنانەی دەست ماڵپەڕەکەمان کەوتووە، ماوەی چەند ڕۆژێکە ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەوەی کۆڕەوی کۆچبەران بەیەکەوە سنووری بیلاڕووسیا ببڕن و بچنە ناو خاکی پۆڵەندا.

لەم ڕۆشەوە بەڕێ کەوتوونو و بە هەزاران لەو کۆچبەرانە بەرەو سنوورەکانی پۆڵەندا دەڕۆن، بیلاڕووسیاش سەربازێکی زۆری لە سنوورەکان بڵاوە پێکردووە و تەقە بەسەر کۆچبەران دەکەن.

 

کۆڕەوی کۆچبەران نزیکبوونەتەوە لە سنوورەکانی پۆڵەندا و تەنها نیو کاتژمێریان ماوە بگەنە سەر سنوور و دەیانەوێت لە دەروازەی سنوریی فەرمییەوە بچنە ناو خاکی پۆڵەندا، داواش لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن دەرگایان بۆ بکەنەوە.

بەپێی ئامارێکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، تەنها لە ١١ مانگی ئەمساڵدا ٣٧ هەزار کەس لە عێراق کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.

بەڕای زۆرێک لە چاودێران، کۆچی هاوڵاتیانی هەرێم بووەتە دیاردە و لەحاڵەت دەرچووە، هۆکارەکەشی بۆنەمانی ئاوات و ئومێدی خەڵک دەگەڕێتەوە، هاوڵاتی هەرێم ئومێدیان بەداهاتوویەکی گەش نیە لەم وڵاتە و بەناچاری سەری خۆیان هەڵدەگرن.

زۆرترین ڕێژەی ئەوانەی کۆچ دەکەن گەنجن و لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمەوە کۆچ دەکەن، هەریەک لە قەڵادزێ و ڕانیە، شیلادزێ زۆرترین کۆچبەریی تێدا ڕوودەدات و دوای ئەوانیش وسۆران وهەڵەبجە وسەیدسادق و هەولێر  و سلێمانی دێت.

هەروەها چێکی بکە

كێ وای كرد ڕۆح لە باشوردا نەمێنێ؟

تارا حسێن شەهید لە دوای شەهید کەسانی سڤیل و بێ چەك، گوندنشین، هەنگەوان، دوكاندار، جوتیار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *