پاۆلۆ زاممۆری: فیکری عەبدوڵا ئۆ*جا*لان رێگەیەکی نوێیە بۆ سۆسیالیزم و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی

پاۆلۆ زاممۆری رایگەیاند، فیکری کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی رێبەر عەبدوڵا ئۆ*جا*لان رێگەیەکی نوێیە بۆ سۆسیالیزم و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و جەختیکردەوە: ئەم فیکرە کاریگەریی کردوەتە سەر چەپی جیهانی رۆژئاوا.

زاممۆری سەردانی شەنگالی کردبوو، لەوبارەیەوە بۆ ئاژنسی هەواڵی فورات دواوە، تێگەیشتن و بۆچوونی خۆی لە بارەی فیکری رێبەر ئۆجالان و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و شەنگالەوە ئەخاتەڕوو.

زاممۆری سەرۆکی پێشووی شارەوانیی فیلاتیەرا-ی ئیتاڵیا کە مافی هاووڵاتییبوونی فەخری بە رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەخشیبوو، رایگەیاند کە بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٩٩ لە رۆما لە دیدارێکی دوو کاتژمێریدا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان فیکری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی بیستووە و بۆ تێگەیشتنی دووبارەی کردووەتەوە و زیاتر لە بارەیەوە خوێندوەتەوە، وتی: ڕێبەری گەلی کورد ئەم فیکرەی خۆی لە زینداندا قووڵتر کردەوە.

زاممۆری رایدەگەیەنێت، ئەم ئەم فیکرەی عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەریی لەسەر چەپی جیهانی رۆژئاوا کردوە و وتی،  کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک بۆ سۆسیالیزم و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی رێگەیەکی نوێیە.

جەختی لەوەکردەوە، عەبدوڵا ئۆجالان تیۆریسنێکی(theoretician =مُنظِّر) مەزنە، وتیشی کە ئەو خۆیشی هەوڵئەدات، فیکری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی لە ئیتالیا بڵاوبکاتەوە.

زاممۆری هەروەها باسی لەوەشکرد کە دۆخی شەنگال مایەی نیگەرانییە، لەو رۆژەوەی هاتووە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش ئەنجام دەدرێت، خاڵەکانی پشکنین لە دەوروبەری شەنگال زیادیان کردووە و وتی، لە بەرامبەر ئەمە شەنگالییەکان لە بواری ئایدیۆلۆژی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک پتەو و بەهێزتر و زیاتر قانیع بوون.

هەروەها ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە پارتیی دیموکراتیی کوردستانی عێراق و حکومەتی تورکیا دەربڕی و وتیشی، “پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجالان فێریان کردین کە ئەبێت خۆمان بپارێزین، ناکرێت ئێمە داوا لە کەسانی دیکە بکەین کە بمانپارێزن”.

سەرۆکی پێشووی شارەوانیی فیلاتیەریای ئیتاڵیا وتیشی کە ئەو شتانەی لێرە لە شەنگال بینیویەتی، کاتێک گەڕایەوە بۆ ئیتاڵیا ئەوا بۆ گەل و دەسەڵاتدارانی دەگێڕێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

مرۆڤ و ژینگە

لەتیف فاتیح فەرەج بابەتی ژینگە بابەتێکی گرنگی ئەم ساڵانەی دواییە، کە زۆرترین قسەی لەبارەوە دەکرێت. …