غوربەت ئشلەک، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخمور، ئاماژە بە فشاری سوپای عێراق بۆسەر کامپی مەخمور کرد و رایگەیاند، ئێمە دەزانین کە ئەوان بە قسەی ئەردۆغان ئەمە دەکەن.
غوربەت ئشلەک بۆ ئاژنسی ژنها باسی بەرخۆدانی خەڵکی مەخموری دژبەهەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەماردۆدانی کەمپەکە ئەکات و وتی: چالاکی کاروانەکەمان و بەرخۆدانمان بەرامبەر هێرشەکانی حکومەتی عێراق لە ١١ەمین ڕۆژیدایە، لەوانەیە پێشتر چەندین جار ئەو هەوڵانە درابن، ئێمە وەک گەلی کامپەکە دەمانەوێت ئەم کێشانە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین.
ئشلەک ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ عێراقدا نەبووە، سەرەڕای ئەو گەمارۆیەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵە بەسەر کامپەکەدا سەپاندوویەتی، “ئێمە دەزانین کە ئەوان بە قسەی ئەردۆغان دەکەن، لەبەر ئەوەی نەیانتوانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بن، ئێستا دەیانەوێت ئەمە بەسەر خەڵکی کامپەکەدا بسەپێنن لەلایەن بەغدادەوە.“