كهشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند، سبەینێ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە و باران دەبارێت، هەروەها خێرای باش زیاد دەکات“.
بهڕێوهبهرایهتی گشتیی كهشناسیی بوومەلەرزەنیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە ئەکات، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە کاتەکانى دواینیوەرۆ، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.
کەشناسیی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە لە کاتەکانى بەیانى و نیوەرۆ ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و لە دواینیوەرۆ ئەگەرى دروست بوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە لەسەر ناوچەکەمان کە پێشبینى باران بارین لەسەر ناوچەى جیاجیا هەیە بەرێژەى جیاجیا لەگەڵ دروست بوونى هەورە تریشقە و زیادبوونى خیرای با کە هەندێ کات خێراییەکەى زیاد دەکات بۆ سەروى (٢٥)کم لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە و وە کاریگەرى ئەم ناسەقامگیریە لە ماوەیەکى کەم کۆتایی دێت، خێراى با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت، بەڵام هەندێ کات بۆ سەرووی (٢٥)کم بەرزدەبێتەوە، ئاراستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت، مەوداى بینین/ لە نێوان (٦ – ٨) کم دەبێت.