بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەبەوەدەکات و دەڵێت: سبەینێ ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواودەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفردەبارێت و لەشەودا ئاستەکەی لەسەر زۆر ناوچە زیاددەکات”
ئەمڕۆ یەکشەممە١٩/١٢/٢٠٢١کەشناسی گشتی ڕایدەگەیەنێت و دەڵێت: ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم نیمچەھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت و ئەگەری ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکان پروشکە بارانی ھەبێت. لە ڕاگەینراوەکەدا ئەوەش هاتووە: سبەینێ ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواودەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.باس لەوەش دەکات، لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفردەبارێت و لەشەودا ئاستەکەی لەسەر زۆر ناوچە زیاددەکات.
س-ع