حیزبی بەعس لە ئوردنەوە دەستی بە خۆرێکخستنەوەو چالاکیی کرد

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی، ئوردنی تۆمەتبار کرد بە زیندووکردنەوەی حیزبی بەعس، کە تاوانبارن بە کوشتنی سێ میلیۆن عێراقیی.

تورکی ئەلعەتبی، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگیی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ مەعلومە ڕایگەیاند: لەم کاتەدا پێدانی پێگەی کارکردنی فەرمیی بە حیزبی بەعس لە ئوردن دا، پەیامێکی مەبەستدارە لە بەغداد بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت، ئەمەش بۆچوونی یەکەمیان ڕوون ئەکاتەوە دۆستەکانی ڕژێم ٢٠ ساڵ لەمەوبەر بۆچی لە عەمان مانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، حیزبی بەعس لەڕێگەی شەڕ و گۆڕی بەکۆمەڵ و لەسێدارەدانەکانییەوە نزیکەی سێ میلیۆن عێراقیی کوشت، کە تا ئەم ساتەوەختە و ئێستا راستییەکان دەرئەکەون، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ساڵ بەسەر ڕووخانیدا”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “گەڕانەوەی حیزبی بەعس لە ئوردن پەیامێکی مەترسییدارە بۆ بەغداد کە دەبێت گوێی لێبگیرێت”.

هێمای بۆ ئەوەش کرد، سەبارەت بە گەڕانەوەی حیزبی بەعس لە ئوردن پێویستە حکومەت بێدەنگ نەبێت، هەروەها هەموو ئەو ڕێوشوێنانە بگرێتەبەر کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات، هەروەها پەیامێکی روونیش بۆ حکومەت بنێرێت لە عەمان کە زیندووکردنەوەی حیزبی بەعس زیان بە ئاسایشی عێراق ئەگەیەنێت.

هاوکات “جەبار عودە” لە هاوپەیمانیی فەتح بە ماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاندوە “زیاتر لە پێنج هەزار بەعسیی کە زۆربەیان دەستیان بە خوێن سوورە هەڵهاتوون بۆ ئوردن و ئەمانەش ئامرازن کە هەواڵگریی نێودەوڵەتیی بە ئارەزووی خۆی دەستکارییان دەکات”، جەختیشیکردەوە “پێویستی بە چاوخشاندنەوە بە پەیوەندییەکان لەگەڵ عەمان دا هەیە.

هەروەها “عەلی فەتلاویی” پارلمانتاری عێراق بە ماڵپەڕەکەی رایگەیاند، “رێگەدان بە کارکردنی حیزبی قەدەغەکراو بەعس لە ئوردن، بێبایەخکردنی  هەستی عێراقییەکانە بە گشتیی، بە تایبەت بۆ ئەو خێزانانەی کە تا ئێستاش بەدوای منداڵەکانیاندا دەگەڕێن و حیزبی بەعس گۆڕێکی پێ رەوا نەبینیین.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق، بەدرێژایی دەیان ساڵ، لەڕووی بازرگانیی و دامەزراوە نەوتییەکانەوە زۆری بۆ حکومەتی ئوردن دابینکردوە، بەڵام تەنها زیانمان لە لایەن ئەوانەو پێگەیشت.

وتیشی “ئەم بڕیارەی دەسەڵاتدارانی ئوردن کۆدەتایە لە لاپەڕەی دراوسێیەتی باشدا، پێویستە ڕێوشوێنی پێویست لەو بارەیەوە بگیرێتەبەر”.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، حکومەتی ئوردن مۆڵەتی کارکردنی لە بواری سیاسەتدا بە حیزبی بەعس بەخشی، لە کاتێکدا حیزبی بەعس بەهۆی تاوانەکانییەوە دەرهەق بەگەلانی عێراق قەدەغەکراوە.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …