جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، هیچ پاساوێک نییە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لایەنێک بێت لە رێککەوتنی شەنگال، جەختیشکردەوە: ناتوانرێت هیچ رێککەوتنێک بەبێ ڕەچاوکردنی ڕای خەڵکی شەنگال جێبەجێبکرێت.
جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا، محەمەد شەبەکیی بە ماڵپەڕی مەعلومەی ڕاگەیاندوە، “رێککەوتنی شەنگال دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەبێ ڕەچاوکردنی ڕای خەڵکی ئەم هەرێمە داڕێژراوە، کە بەهۆی پشتگوێخستن و نەگەڕانەوە بۆیان لە کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕێککەوتنەدا ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە
شەبەکیی ئاماژەی بەوەشکرد، “نابێت هیچ رێککەوتنێکی سیاسیی بکرێت و تێپەڕێت هەتا ڕای خەڵکی شەنگال لەبەرچاو نەگریردرێت لە داڕشتنی مەرجەکانی هەموو ئەو ڕێککەوتنانە یان بڕیارانەی پەیوەستن بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە”.
جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەدا کە “شەنگال قەزایەکی سەربە پارێزگای نەینەوایە و لە دیوی ڕۆژئاوایەوە هیچ سنوورێکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، هەر بۆیەش هیچ پاساوێک نییە کە حکومەتی هەرێم ببێتە لایەنی دووەم بۆ هیچ رێککەوتنێکی شەنگال نە لە ڕووی سیاسیی و نە ئەمنیی و نە لە ڕووی کارگێڕییەوە”.