دۆخی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان

١٠ی کانونی دووەم/ دیسەمبر رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە، ئەم رۆژە بۆنەیەکە بۆ ئاوڕدانەوەی زیاتر لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ لە ناوچە جیاجیاکانی جیان. لەم رۆژەدا ئاماژە بە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەکەین.

لە مانگی ئاداری ئەمساڵ لە راپۆرتێکی گشتگیر و تێر و تەسەلی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لە نیگەرانیەکانیان لەبارەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کرابوو. ئەوەی دەوڵەتی ئەمریکا دۆخی ناوچە جیاجیاکانی جیهان بخاتە ژێر چاودێرییەوە مایەی سەرسوڕمان نییە، چونکە لە هەرشوێنێکی جیهان بەرژەوەندییان هەبێت بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی دۆخی ئەو شوێنە و لە هەر شوێنێکیش بەرژەوەندیی نییە بۆ ئەوەی بەرژەوەندی بەدەستبهێنێت، دۆخەکەی دەخاتە ژێر چاودێرییەوە و ئەمەش تایبەتمەندییەکی سروشتی دەوڵەتانە و جگە لەمەش ناتوانرێت چاوەڕوانی دیکەمەنا لەبارەیانەوە هەبێت، بەڵام کاتێک ئەو چاودێر و زانیارییانە بکرێنە راپۆرتێکی گشتگیر و بڵاوبکرێنەوە، دەردەکەوێت کە تا چەندە دۆخەکە مەترسییدارە. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە سەرباری ئەو کێشە و پێشێلکارییە گەورەیە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا، بۆچی راگەیاندنەکانی باشور ئاوڕیان لەو بابەتە نەداوەتەوە، خۆی لە خۆیدا ئەمەش بەڵگەن لە سەر پێشێلکاری بەربڵاوی مافەکانی مرۆڤ و بوونی سەرکوت و دەمکوتی میدیایی.

لە یەکێک لە خاڵەکانی راپۆرتەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە کە پارتی دیموکراتی کوردستانی/عێراق و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەریەکێکیان هێزی ئەمنیی و سەربازیی تایبەت بە خۆیان هەیە و لە بنەڕەتدا ئەم هێزانە نەک بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی حیزیی خۆیان پێکهێنراون.

وێڕای ئامانجە حزبییەکانی ئەو هێزانە، لەهەمان کاتدا لە سەرووی دەسەڵاتی دادوەرییەوەن و هێزە ئەمنییە حیزبییەکان جۆرێک لە پارێزبەندیی دادوەرییشیان هەیە و لە سەرووی لێپرسینەوەن. لای هەموو کەس روون و ئاشکرایە کە کۆکردنەوەی هەموو دەسەڵاتەکان لە یەک شوێندا گەندەڵیی لێدەکەوێتەوە و ئەو دەسەڵاتە رەهایەی بەو هێز و دەزگا ئەمنییانە دراوە دەبێتە هۆکاری پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ.

تۆمەتێکی دیکە کە ئاڕاستەی سەرکردەکانی ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارە کراوە بریتیە لە دانان و لادانی بەرپرسانی دادوەریی لە دەرەوەیی رێکارە ئاساییەکان، شێوازی بەدواداچوون و لێپرسینەوەی دادوەریش بەجۆرێکە کە کاتێک بەرپرسێکی باڵای ئەو دەسەڵاتە لادەدرێت، سیستمەکە بەجۆرێک دەجوڵێتەوە کە رەوتی لێپێچینەوە و کارکردن لەسەر دۆسییەکان بە تەواوەتی دەگۆڕێت.

لەبەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، کە دەزگا ئەمنییەکان تەنانەت بەر لە بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان چالاکوانان و هەڵسوڕاوانی مەدەنیی بە شێوەی بەربڵاو دەستگیر دەکەن و لە رێگەی دەستڕۆیشتوویی رێبەرانیان بەسەر دەسەڵاتی دادوەریی بە کردەوە رێگریی لە بەدواداچوونی دادپەروەرانە بۆ دۆسییەکانی بەرهەڵستکاران دەکەن.

هەروەها تۆمەتبارکراون بەوە لە رێگەی لەمپەرسازکردن، لەبەردەم راگەیاندنە سەربەخۆکان لە دەستڕاگەیشتنیان بە زانیاریی گشتیی دامودەزگا ئیداریی و حکومییەکان، لە بری ئەوە خوێندنەوەی پاوانکارانەی خۆیان لە دۆخەکە بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپێنن و ئەمەش لەلای هەر کەسێک کە بۆ ماوەیەکی کورت لەوێ ژیابێت، شاراوە نییە.

هەروەها چێکی بکە

د. دریڤەر: بە پێش چاوی جیهانەوە دادپەروەریی لە ئیمراڵیدا لە باردەبرێت

مامۆستا لە زانکۆیی ڕیدینگ د. دییپا دریڤەر بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر بە گۆشەگیری ڕەخنەکرد و …