جەژنی قوربان لە گشت موسڵمانان و گەلی کورد پیرۆز دەکەین

جەژنی قوربان هێمای فیداکاری و بەخشین و پابەند بوونە بە یەزدان، بانگکردنی مرۆڤەکانە بۆ ڕاستی و دادپەروەری، تێکۆشانە بۆ ئازادی لەبەرامبەر زۆڵم نا دادی ستەمکاران، لە کاتێکدا جەژن دەکەین گەلی کورد لەپێناو ژیانی ئازاد و مافە گەردوونییەکانیدا لەبەرامبەر شاڵاوی داگیرکاری و لەناوبردندا لەپێناو ئەو مافانەی یەزدان بۆ هەر گەلێکی ڕەوا کردووە قوربانی بەنرخ و بەهاداردەدات.

گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان لە کاتێکدا جەژن پیرۆز دەکەن ڕووبەڕووی شەڕێکی زاڵمانە و داسەپاو بووەتەوە دەوڵەتە فاشیست و داگیرکەرەکان بەناوی دین خاکی لێ داگیردەکەن زمان و کولتووری قەدەخە دەکەن ئیدی مانای جەژن بۆ کوردی ئازاد بەرخۆدان و قوربانی دانە لەپێناو ئامانجی پیرۆزدا.

بەو ڕۆحییەتەوە بانگی وەستانەوە لەبەرامبەر داگیرکاری و ستەم و نا دادی دەکەین داواش لە دەسەڵاتدارانی بەرژەوەند خوازی باشووری کوردستان دەکەین دەست لە ستەمکاری هاوکاری دوژمنان بەردەن – وەرن دەستی ئاشتی و لێبوردەیی گەلەکەتان بگرن و سەر بۆ فیداکاری قوربانیدانی تێکۆشەرانی ڕێی ئازادی دابنەوێنن.

بەو هەستەوە وەک تەڤگەری ئازادی جەژنی قوربان لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی دۆزی گەلی کورد و تەواوی تێکۆشەرانی ڕێی ئازادی و پاراستنی کوردستان دەکەین.

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوبەرایەتی

٢٠٢٢/٧/٨

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی بەشداریی لە مەراسیمی ١٠یەمین ساڵیادی كاوە گەرمیانی كرد

لەمەراسیمی ١٠یەمین ساڵیادی تیرۆکردنی كاوە گەرمیانیی دا، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *