به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌١٩/١٢/٢٠٢١به نهێنی له گرتوخانه‌كانی شاری سنه سزای له‌سێداره‌دان بەسەر حەیدەر قوربانی جێبه‌جێكرا. حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کامێران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانە. ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ لە بڵاوکراوەیەکیاندا ئەوەڕادەگەیەنن و دەڵێن: بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە سزاكه‌ی حەیدەر قوربانی بە نهێنی و بە بێ ئەوەی مافی دواهەمین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بكات، لە بەندینخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حیدەر قوربانی به رێكخراوی هەنگاوی ڕاگه‌یاندوه: كه كاتژمێرێك دوای له‌سێداره‌دانه‌كه، ته‌له‌فۆنیان بۆ كراوه و پێیان وتراوه حەیدەر بەڕێ دەکەن بۆ تاران و ده‌توانن بێن چاوتان پێیبکەوێت، ئاماژەشیان بۆ ئەوەکردوە و دەڵێن” کاتێک ڕۆشتووین ئێمەیان بردووەتە گۆڕستانی سنە و وتویانە حەیدەر لەسێدارە دراوە و ئەمە گۆڕەکەیەتی و تەنانەت رێگه‌شیان نەداوە کە تەرمەکەی ببینین.
س-ع