کە/جە/کە: پێویستە گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدات

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەریی کە/جە/کە داوای لە وڵاتپارێزانی کورد لە دەرەوەی وڵات کرد، دەنگی خۆیان بەکاربهێنن و دەنگ بدەن.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوبەریی کە/جە/کە لە راگەیاندراوێکیدا، داوا لە وڵاتپارێزانی کورد لە وڵاتانى جیهان دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانى ڕۆژى ١٤ى مانگى داهاتووى سەرۆکایەتىی و پەرلەمانى تورکیا، بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگی خۆیان بەکاربهێنن و دەنگ بدەن، دەشڵێن، بە ڕووخان و هەڵوەشانەەی ئاکەپە – مەهەپە گەورەترین بەربەست لەبەردەم خەباتی دیموکراسییدا لادەبرێت.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە رۆژی ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٥ ەوە لەسەر بنەمای چەمکی لەناوبردن و جینۆساید و بە شێوازەکانی توندوتیژانە و جەنگی تایبەت، کە لە مێژوودا نمونەی نەبینراوە هەوڵی لەناوبردنی بزووتنەوەی ئازادیی کورد و هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ناو ببات و گەلی کورد پاکتاو و قڕ بکات. کاتێک ڕژێمی فاشیست بەرامبەر بە بەرخۆدانی گەریلا تەنگاو بوو، دەستی کرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو کرد. سەرەڕای گوشار، دەستگیرکردن، ئەشکەنجە و شەڕی تایبەت لە دژی گەلەکەمان، سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ قورستر کرا.

ئاماژەی بەوەشکردوە: ئەو خەبات و تێکۆشانە، کە ئێمە وەک گەل و بزووتنەوە بەڕێوەی دەبەن، دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەی هێنایە لێواری ڕووخان و هەڵوەشاندنەوە. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە بەرامبەر تێکۆشانی ئێمە شکستی هێناوە و ئەو شکست و داڕمانە هەموو ڕۆژێک هەندێک خۆی قووڵتر دەکاتەوە. بە ڕووخان و هەڵوەشانەوەی ئاکەپە – مەهەپە گەورەترین بەربەست لەبەردەم خەباتی دیموکراسیدا لادەبرێت و کوردستان و تورکیا دەچنە ناو پرۆسەیەکی نوێوە.

کەجەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەو ئەندازەیە گەلەکەمان لە تورکیا و کوردستان، دەبێت گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵاتیش گرنگییەکی زۆر بەو هەڵبژاردنەوە بدەن و بە دڵنیاییەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بەکاربهێنن. بە دڵنیاییەوە پێویستە ئیرادە و خواستی گەلەکەمان لە ئەوروپا لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دیاری بکرێت.

هەروەها هێما بۆئەوەشکراوە: بۆیە پێویستە هەموو کەسێک بۆ ئەوەی ئاکەپە-مەهەپە تێک بچێت و هێزە دیموکراتییەکان بتوانن کار بکەن، بە دڵنیاییەوە دەبێت بچێتە بنکەکانی دەنگدان و دەنگ بدات.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *