لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو منداڵ دەستدرێژی سێکسیی  کراوەتە سەریان

گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە عەفرینی داگیرکراودا، لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو منداڵیان لاقەکردوە و دەسترێژی سێکسییان کردوتەسەریان.

بەگوێرەی زانیارییە بەدەستخراوەکان، تیرۆریستێک بە ناوی سەلاح قاسم کە ئەندامی سوپای ئیسلامییە، دەستدرێژیی سێکسیی کردوەتە سەر منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ؛ ئەو منداڵەی دەستدرێژیی کراوەتە سەر، کۆچبەرێکی شاری حەلەبە و لە عەفرین نیشتەجێ بووە.

دوای ئەوەی دەستدرێژیی کراوەتە سەر منداڵەکە و خێزانەکەش هەواڵی ڕووداوەکەیان بیستووە، تیرۆریستەکە، بەڵام بەمەبەستی بێدەنگکردنی ڕووداوەکە سەلاح قاسم لەلایەن سوپاوە دەستگیرکراوە.

هەروەها هەر هەمان هەفتە و لە ٦ی ئایاردا، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ، کە خەڵکی شارۆچکەی شییەی سەر بە عەفرینی داگیرکراوە، لەلایەن چەتەیەکەوە بە ناوی ئەحمەد مەمدوح، ئەندامی گروپی تیرۆرستی “ئەلئەمشێت”ە، دەستدرێژی سێکسیی کراوەتە سەر.

لەدوای داگیرکردنی عەفرین لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا، کردەوە و پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە هاوقڵاتییانی ناوچەکە بەردەوامیی هەیە.

JINHAGENCY
JINHAGENCY
JINHAGENCY

 

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …