بڕیارە بۆ پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز، کۆمەڵێک لە ڕۆشنبییر و هونەرمەندانی سلێمانی بە دروشمی “سەرکەوتنی ئێوە، شکستی فاشیزم و دیکتاتۆرییە”، کەرنەڤاڵێک ئەنجامبدەن.
١٤ی ئایاری ئەمساڵ لە تورکیا هەڵبژاردنەکانی پارلمان و سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەدەچێت، هەدەپە و پارتی چەپی سەوز، لەم هەڵبژارنەدا هێزی یەکلاکەرەو و کاریگەرن، بەو هۆیەوە گەلی کورد لە سەرانسەری جیهان پشتیوانییان پارتی چەپی سەوز دەکەن، هاوکات لە باشووری کوردستان، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ئەم مانگە، کەرنەڤاڵێکی پشتوانیی ئەنجام بدەن.
چرۆ شوانیی ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کەرنەڤاڵی پشتیوانیی لە پارتی چەپی سەوز،رایگەیاند، بە دەستپێشخەریی کۆمەڵێک لە ڕۆشنبییران و هونەرمەندان و کەسایەتیی گەلی باشوری کوردستان، کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی بۆ پشتیوانیی لە کوردانی باکوور و سەرخستنی پارتی چەپی سەوز، لە هەڵبژاردنی تورکیا، ساز دەکەین، داوا دەکەین لە گەلەکەمان هەمووان ئامادەبن. پشتیگریی کردن لە پارتی چەپی سەوز، پشتیگیرییە لە ئاشتیی و دیموکراسیی.
شوانیی، بۆکات و شوێنی کەرنەڤاڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد: کەرنەڤاڵەکە رۆژی دووشەممە، ٨ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانیی لە سەکۆی پارکی ئازادیی، لە کاتژمێر٤ی پاش نیوەرۆ بە رێوەدەچێت.