یەکی ئایار، بەرھەمی رەنجی کرێکاران رۆژی ھاتنەمەیدان و ھێمای یەکێتیی تێکۆشانە

یەکی ئایار، بەرھەمی رەنجی کرێکاران رۆژی ھاتنەمەیدان و ھێمای یەکێتیی تێکۆشانە، لەپێناو ماف و ژیانی دادپەروەرانە بۆ کرێکاران و چینە رەنجدەرەکانی کۆمەڵگا لەسەر ئەو بنەمایە ئەو رۆژە مێژوویی و نێونەتەوەییە لەتەواوی کرێکارانی کوردستان و جیھان و چینە چەوساوەکانی دەستی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی پیرۆز دەکەین.

ئەو رۆژە مێژووییە ئەگەر لەسەرەتادا تەنھا وەک بیرھێنانەوەیەک بوبێت  بۆ گیان بەختکردنی کرێکارانی مەیدانی ھای مارکیت لە ساڵی 1886 لە ولایەتی شیكاگۆی ئەمریکا کە بەھۆی گێرەشێوێنییەکانی دەسەڵات و تەقەی پۆلیس لە و میتینگەی كرێكاران کەلەپێناو کەمکردنەوەی سەعاتی کارو  بیمەی تەندروستیی  و کۆمەڵایەتیی ھاتبوونە شەقامەکان  بووە ھۆی گیان لەداستدانی ٢٠٠ کرێکار و  لەسێدارەدانی ھەشت لە پێشەنگەکانی سەندیکاکرێکاریەکان.

ئەوا لەئێستادا یەکی ئایار بووەتە رۆژی ستەملێکراوانی گەلانی جیھان و ھەموو ئەو چین و توێژانەی لەلایەن سیستمی کاپیتالیزمی سەرمایەدارییەوە بەری رەنجیان ئەدزرێت، بزوتنەوەی ئازادیی گەلی کورد بەپێشەنگایەتیی ئەو چینە شۆڕشگێرو ئازادییخوازە ھەر لەسەرەتاوە بناغەی تێکۆشانی بۆ بەدەست ھێنانی ماف و ئازادییەکانی گەل دەست پێکردووە و لەو پێناوەدا قوربانی بێسنوری داوە و بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لەتێکۆشان لەدژی سیستمی سەرمایەداریی جیھانیی و فاشیزم و داگیرکاریی.

دەسەڵاتە ستەمکارە لۆکاڵیی و دەوڵەت نەتەوەکانی ناوچەکە کەبناغەیان لەسەر تاڵانی و داگیرکاریی و دزینی سامانی گشتیی و رەنجی کرێکارانی ژن و پیاو و چینە چەوساوەکان دامەزراوە، لەرۆژگاری ئەمڕۆدا ئەم سیستەمە چەوسێنەرە لەئاستی جیھانیی و ناوچەییدا روبەروی قەیران و کێشەی گەورە بۆتەوە بەھۆی ئەو دەستدرێژیانەی دەیکاتە سەر سروشت و ژینگەو سەر مافی ژنان و گەنجان و تەواوی بەھا کۆمەڵایەتییەکان لە ئاسمان تاسەر زەوی دەستی تێکدانی ئەو سیستمە زاڵمەی پێگەیشتووە،  بۆیە تێکۆشان لەبەرامبەریدا بۆتە ئەرکێکی مرۆڤایەتیی و ئازادییخوازیی ئیمە وەک تەڤگەری ئازادیی خۆمان بەبەشێک لەو تێکۆشانە گەردونیی و مرۆڤایەتییە دەزانین کە گەلانی عێراق بەکرێکار و چینە رەنجدەرو  چەوساوەکانیەوە بەکوردو عەرەب و پێکھاتەکانیەوە  رووبەروی ستەم و بێ مافی و نادادیی و نەھامەتیی زۆر بۆتەوە، دۆخی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان لەسایەی ئەو حوکمرانییە وابەستەو گەندەڵ و مەزھەبگەرایی و خێڵەکیی و بنەماڵەییە رۆژ بەرۆژ بێکاریی و ھەژاریی و  توندو تیژیی دژ بەژن و پەراوێزخستنی گەنجان زیاتر و فراوانتر دەکات، ھەر بۆیە ئەمڕۆ لەھەرکات زیاتر بەرەی دژبە دەسەڵاتی چەوسێنەر و گەندەڵ و تاڵاناچی دەبێت یەکگرتوو ھاو کارو ھاوپشتی خۆی دروست بکات و رێکخستنی کرێکاران و ژنان و گەنجان و ئازادییخوازان ئەگەر بەھزرێکی ئازادو ئیرادەیەکی یەکگرتوو بێنە مەیدان مسۆگەر ئەو ستەمکاریی و دەسەڵاتداریی و ملھوڕییە ناچار بەپاشەکشە و لەناوچوون دەکەین.

سەرکەوتووبێت خەباتی کرێکاران و گەلان لەپێناو ئازادیی و یەکسانیی دیموکراتیدا.

 

 دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

١ ی ئایاری ٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …