چوار تونێلی نهێنیی تیرۆریستانی داعش لە بیابانی ئەنبار لەناو بران

سەرچاوەیەکی ئەمنیی رایگەیاند، چوار تونێلی نهێنیی کە بەم دواییە پاشماوەی تیرۆریستانی داعش دروستیان کردبوو، لەناوبران کە لە کاتی هێرشکردنە سەر ناوچە بیابانییەکانی رۆژئاوای ئەنبار دا بەکار ئەهات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئەنبار بە مەعلومەی رایگەیاند: “هێزێکی ئەمنیی حەشدی شەعبیی، دوای  کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی کە ئاماژە بە بوونی… تونێلی نهێنیی لە ناوچە ئامانجدارەکان، کە لەم ماوەیەدا توانی چوار تۆنێل بە تەواویی تێکبدات بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی بۆهێزە ئەمنییەکان هەبووبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: زانیاریی هەواڵگری ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەو تونێلە نهێنییانەی کە دۆزراونەتەوە بەم دواییە لەلایەن پاشماوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە دروستکراون، کە بە گرووپی بچووک لە ناوچە بیابانییەکان بڵاوبوونەتەوە و ئەو تونێلانەش لە ئۆپەراسیۆنەکانی بێسەروشوێنکردن و بۆ هەڵگرتنی پێداویستیی و چەک بەکارهێراون.”

و: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …