هە–پە–گە رایگەیاند، لە مانگی ئابدا ٣٢٣ چالاکییان ئەنجامداوە، ١٣٤ سەربازی تورکیا کوژراون و ٢٣ی تریش برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل )هە–پە–گە( لەراگەیاندراوێکدا ئاماری کوژرانی سەربازانی تورکیای لە مانگی ئابدا بڵاوکردەوە و تایدیا هاتووە: “بە ئەزمونی ٤٠ ساڵەی تێکۆشانی ئازادیی رەوا و لەسەر حەق، داستانی قارەمانێتی لە ئاستی گیانبازیدا، سەرکەوتنی گەورە دەخوڵقێنن و بەرەو سەرفرازیی دەچن. ئیدیعا و پێداگریی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەموو کات زیاترە”.
جەختی کردەوە: “هێزەکانمان لە مانگی ئابدا؛ ٣٢٣ چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ١٣٤ داگیرکەر سزادران و ٢٣ داگیرکەریش برینداربوون. هەروەها بڕێکی زۆر کەرستە و کەلوپەلی سەربازی لەناوبران، دەستیان بەسەردا گیرا، یاخود گورزیان لێوەشێندرا.
راشیگەیاندوە: “لە مانگی ئابدا ١٠ هاوڕێمان کە بە گیان، بیر و بڕوای ١٥ی ئاب شەڕیان کرد، شەهیدبوون”.