هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی گردبوونەوەی شەرمەزارکردنی سزادنەوەی شێروان شێروانیی کرد

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لە شاری رانییە، بەشداریی گردبوونەوەیەکی جەماوەریی کرد، کە لەلایەن گرووپی کۆشان رێکخرابوو بۆ شەرمەزارکردنی بڕیاری دووبارە سزادانەوەی شێروان شێروانی بە چوارساڵ زیندایی کردن.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری رانییە، بە سەرپەرشتی گرووپی کۆشان بۆ پرسە نیشتمانیی و مرۆییەکان،  گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو تیایدا هاسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەلام عەبدوڵا و چالاکوان و رۆژنامەنووس و کەسایەتیی دیاری شارۆچکەکە، بە مەبەستی نارەزایەتیی دەربڕین و شەرمەزارکردنی سزادانی شێروان شێروانیی کۆببونەوە و ئەو بڕیارەی حکومەتی پارتیی دیموکراتیی کوردستانیان شەرمەزار کرد.

یوسف جەعفەر، وتاری گرووپەکەی خوێندەوە و وتی ، وەک لەلای هەمووان ئاشکرایە دوێنێ دادگای کەتنی  هەولێر، دوور لە هەموو بەها یاسایی و مرۆییەکان، بە چاوپۆشی لە هەبوونی دەیان کونسوڵخانە و ناوەندی جیهانیی لە ناو پایتەختی هەرێمی کوردستان حوکمی چوار ساڵی دیکەی زیندانیی بۆ شێروان شێروانیی درێژکردەوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی گەواهی ئامادەبوانی هۆڵی دادگا، تەواوی پرۆسەی دادگایکردنەکە و هەموو تۆمەتە بەتاڵ و پوچەڵانەی زۆر ناشارەزایانە هەڵبەستراون لە سیناریۆیەکی بێتام و شانۆگەریی هونەرمەندێکی بێ ئەزموون دەچوون، کە بۆ ئێمە زۆر ڕوونە نووسەر و دەرهێنەرەکە کێیە.

ئاماژەیبەوەشکرد: ئەم هەموو ڕقە لە حکومڕانانیی هەرێمدا هەیە بەرامبەر چالاکوانان و دەنگە دلێرەکانی بادینان، رەنگە ببێتە هۆی گرتن و ئازاردانی چەندکەسایەتییەکی دیکەش، بەڵام هەرگیز ناتوانێت ژیلەمۆی ئازادیی و کەڵکەڵەی بییری شۆڕشگێڕانەی تاک بە تاکی ئەو خەڵکە جوامێرە خەفە بکات.

ئەوەی وت: لە ڕانییەی دەروازەی ڕاپەڕیینەوە پەیامی هوشیاربوونەوە دەدەینە ئەو عەقڵیەتەی کە دوێنێ، هاوکات لەگەڵ ئەو حوکمە تاکڕەوانەی بەسەر شێرواندا سەپاندیان، لەسەر مێزی تەنازول و لە عەرشی عێراق خۆچەمێنیان بۆ بەغداد دەکرد.

راشیگەیاند، پەیوەست بە دۆسیەی شێروان و هاوڕێکانی وەک ئەرکێکی ئەخلاقیی، پێویستە لە دادگای تێهەڵچونەوە ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەیە هەڵبوەشێنرێتەوە، بەوە دەتوانرێت لایەنی کەم ئەو شەرمەزارییە کەم بکرێتەوە، بۆ ئەوەش داوا لە دادپەروەران و پارێزەرانی خاوەن هەڵوێست دەکەین ڕۆڵی یاسای و ئەخلاقیی خۆیان بگێڕن، هەروەها داوا لە دەست ڕۆیشتوانی دادگا دەکەین، ئەم تێهەڵچوونەوەیە وەکو دەرفەت ببینن بۆ سپیکردنەوەی ڕووی دەسەڵات و گەڕانەوەی متمانە بۆ دروشمی “سەروەری یاسا”.

یوسف جەعفەر هێماوی بۆ ئەوەشکرد، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر دروستکردنی فشار و گرتنەبەری ڕێگای مەدەنیی جیاواز، هەتا گەیشتن بە ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان کە پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و ڕەخساندنی بوارێکی فراوانتر بۆ میدیا لە پێشینەی کارەکانماندا ئەبێت.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …