شارەزایەکی ئەمنیی هۆشداریی ئەدات لە ئامانجەکانی تورکیا

شارەزایەکی بواری ئەمنیی هۆشداریی لە پلانەکانی تورکیا لە دوای کۆتاییهاتنی پەیمانی لۆزان دا و رایگەیاند: ئەنقەرە ئامانج و هەوڵی بەدەستهێنان لە عێراق و سوریا ئەدات، پەکەکەش وەک بیانوویەک بەکاردەهێنێت بۆ بەردەوامبوون لە بەئامانجگرتنی شەنگال.

عەقیل تائی شارەزای بواری ئەمنیی عێراق بە مەعلومەی ڕاگەیاند، “دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ئامانجی ڕاگەیەندراو و ناڕاستەوخۆی دیکەی هەڵگرتووە، وەک ئەوەی ڕاگەیەندراوە کەهێرشکردنە سەر پەکەکە لە باکووری وڵات هێشتا بەردەوامە، بەبێ ئەوەی کاتێکی دیاری بکات بۆ وەستاندنی”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “دەستدرێژیی تورکیا بە لاوازیی ئەدای کارکردن و ڕێوشوێنەکانی حکومەتی ناوەندیی و هەرێمەکان دائەنرێت.”

هێمانی بۆ ئەوەشکرد، ئامانجی ڕانەگەیەندراو هەیە، کە نوێنەرایەتیی دەکرێت لە گەیشتن بە ئامانجی فراوانبوونی تورکیا و تەماحەکان لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێی هاوشێوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی و فراوانکردنی تێیدا. بۆیە تورکیا بە شێوەیەکی ناڕەوا دەستوەردان لە سوریا و تەنانەت لیبیا ئەکات.

راشیگەیاند کە “قەزای شەنگال شوێنێکی گرنگ و ژیانییە و خاڵی پەیوەندیی نێوان سوریا و عێراقە،  زۆر گرنگە لای کورد، پەکەکە و هەروەها یەبەشە تەنها بیانوویەکی ئامادەیە بۆ تورکیا بۆ بۆردومانکردن  و بە ئامانجگرتنی ئەو ناوچانە.

ئەوەشی خستەڕوو، “پەیمانی لۆزان خەریکە بەسەر ئەچێت و تا کۆتایی ئەمساڵیش تورکیا لەو پەیماننامەیە ڕرزگار ئەبێت کە 100 ساڵە بەردەوامە و بەمجۆرە هەوڵدەدات کۆنترۆڵی خۆی بەسەر باکوری عێراق و تەنانەت سوریاشدا بسەپێنێت”.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …