لە عەفرین لە یەک مانگدا ٣٢ کەس لە لایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، تەنها لە ناو مانگی کانوونی دووەمدا ٣٢ کەسیان ڕفاندووە.

ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان، ناوی ٣٢ کەسی ئاشکراکرد کە لە مانگی کانوونی دووەمدا لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە لە عەفرین ڕفاندراون.

بەپێی ناوەندەکە ناوەکان ڕفێندراوان بەم شێوەیە:

٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی ‘سوپایی نیشتیمانی’ گرێدراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چەند هاوڵاتیەکی بەناوەکانی؛ ڕەفعەت بەهجەت حسێن، زەکی ج، مەحمود ڕەشیدی تەمەن ٥١ ساڵی ڕفاندووە. هۆکاریی ڕفاندنەکەیان ئەوەیە کە ١٠ هەزار دۆلاری باج لەسەر کارگەیی زەیتوون لە گوندی قەرمیتلق نەداوە بە سەرۆکی چەتەکان بە ناویی ئەبوو عمشە.

هەروەها چەتەکان، بە پاساوی نەبوونی بەڵگەیی موڵکایەتی، هاوڵاتیەکی بە ناویی مەحموود موستەفا داود ڕفاندوە.

هەروەها کاوە ئەحمەد مەحموود لە کاتی شۆفێریکردندا ڕافاندوە

هەروەها چەتەکان؛ هاوڵاتی عارف عومەر عەلی ٣٦ ساڵ لە هەرێـمی عەزاز ڕفاندووە.

٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی ‘سوپایی نیشتیمانی’ گرێدراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە هەڵکوتانە سەر گوندی گۆلیایی ناوچەی ڕاجۆ. دووژنیان بە ناوەکانی حەنیفە سلێمانی ٢٠ساڵان و زینەب سلێمانی ٢١ساڵیان ڕفاندووە. ئەم دوو هاوڵاتییە دوای داگیرکردنی عەفرین لە تەمەنی ١٥ و ١٦ ساڵیدا ڕفێندراون دواتر بە بڕی ١١ هەزار دۆلار بەردران.

هەروەها پۆلیسی مەدەنی(هەواڵگری) هاوڵاتیەکی بە ناویی ئەسڵان بەکری ٤٦ ساڵی ڕفاندووە.

٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی ‘سوپایی نیشتیمانی’ گرێدراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هاوڵاتی حەنیف بەحری بەکری ٤٧ ساڵانی ڕفاندوە و ڕەوانەی زیندانی ماراتی کردوە.

٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی ‘سوپایی نیشتیمانی’ گرێدراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛ ٤ منداڵیان لە شارۆچکەیی جندرێسە ڕفاندوە، لەوانە ئاشیق ئەلعومەری ٧ ساڵ، عەشید ئەلعومەری ٣ ساڵ و عەلا جاموشی و ٣ ساڵ

١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی ‘سوپایی نیشتیمانی’ گرێدراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛ دەلیل موستەفای ٣٢ ساڵی لە گوندی ماراتی ڕفاندوە.

چەتەکانی ‘سوپایی نیشتیمانی’ گرێدراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛ سەبری مەحمود شێخۆی ٦٠ ساڵی بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو لە گوندی جەلەمەی ناوچەی جندریس ڕفاندووە.

١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی سلێمان شا لە گوندی کورزێلێ، موختاری گوندەکە عەبدۆ نەجاڕ و چەند گوندیەکی تری ڕفاندوە، بە پاساویی نەدانی بڕی  ٥ هەزار دۆلار.

١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی “سەقوور ئەلشەماڵ” بە سەرۆکایەتی حەسەن خەیریە، ئیبراهیم محەمەد لە بنەماڵەی ستۆ(38 ساڵ) لە گوندی ئەبودانێ ڕفاند و بۆ ئازادکردنی داوای پارەیان کردووە.

١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی پۆلیسی مەدەنی ژمارەیەک هاوڵاتی گوندی گۆلیا گورین سەر بە ناوچەی ڕاجۆ ڕفاندووە. لەوانە عەلی مەحمود سلێمان، فاتمە محەمەد سلێمان و ڕێحان محەمەد یوسف. چەتەکان لە هەمان مانگدا هەردوو خوشکەکەی زەینەب و حەنیفە سەلمانیان ڕفاندووە.

١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی پۆلیسی سەربازی عەبدۆ ڕەشید حەنان (٤٥ ساڵ) لە گوندی چۆلاگەی بلبلێ لە ڕێگای شاری عەزازیان دەڕفێنن. عەبدو پێشتر لەلایەن چەتەکانی لەشکر ٩ ڕفێندرابوو و دوای پێدانی پارە ئازادکرا و تا ئێستاش ماڵەکەی بەدەست چەتەکانی سوپای نیشتیمانیەوەیە.

١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی پۆلیسی سەربازی ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵان بە ناوی ئەلماز کە هاوسەری محەممەد برایم خەڵکی گوندی حەجیکە ناوەندی ناوچەی ڕاجۆ ڕفاندووە.

٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

لە گوندی گۆلیا ژێرین، چەتەکانی ئاسایشی سیاسی هاووڵاتییەکیان ڕفاند. لەنێویاندا محەمەد مەحمود سلێمان (٥٣ ساڵ) و مستەفا محەمەد بەکر (٣٣ ساڵ) هەیە.هەروەها هاوڵاتییەکی بەساڵاچوو خەڵکی گوندی ئەلمەدارای سەر بە ناوچەی ڕاجۆ بە ناوی عەلی عومەر تەمەن ٧١ ساڵ ڕفێندرا. هەروەها ئەندازیار ڕەمزی حاج ڕەشید خەڵکی هەمان گوند کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕفێندرا، بەبێ دادگاییکردن ڕفێندراوە.

٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤:

چەتەکانی پۆلیسی سەربازی فیراس خەلیل نوری (٤٠ ساڵ) خەڵکی گوندی دێرسەوان کە لە بازاڕی شار لە شاری عەفرین کار دەکات، ڕفاندووە.

 

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …