کۆبوونەوەی پارلمانی عێراق دەواخرا بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ، هەردوو ماددەی ١٢ و ١٣ی پڕۆژەیاسای بودجەش کە پەیوەندیی بە ھەرێمی کوردستانەوە هەیە پەسەند نەکراوە و پشکی ھەرێمیش بە ١٢.٦٧٪ جێگیرکرا.
پارلمانی عێراق دەنگدانی لەسەر ماددەکانی ١٤،١٥، ١٦ و ١٧ دواخست، یەکێک لە بڕگەکانی ماددەی ١٤ تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و بەھۆی ھەوڵەکان بۆ لابردنی، گرژیی و ئاڵۆزیی لە پارلمانی بەدوادا هات.
پارلمانی عێراق ماددەکانی ١٨، ،٢١،٢٠،١٩،٢١ و ٢٣ و ٢٤ی پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد، ماددەی ٢١ی پڕۆژەیاسای بودجە تایبەتە بە باجەکان، ماددەی ٢٢ی پڕۆژە یاساکەش لابرا و دەنگ نەدرا لەسەر دانانی باج بەڕێژەی ١٠٪ لەسەر کارتی مۆبایل.