ژنانی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی کۆنفرانسی ژنانی نەرویجی کرد

لە کۆنفرانسی ژنانی نەرویج (kvinne fronten)، کە لە شاری ئۆسلۆی پایتەخت بەڕێوەچوو، ژنانی تەڤگەری ئازادیی تیایدا بەشدار بوون.
دوێنێ شەمە، بە بەشداریی چەندین چالاکوانی ژنانی نەرویج و ئەنتەرناسیۆنال کۆنفرانسی “کڤینە فرۆنتن” بەڕێوەچوو، رووبار یوسف بەرپرسی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، بەشداریی کۆنفرانسەکە بوو.
لە کۆنفرانسەکەدا، رێژەیەکی باشی ژنانی کورد بەشداربوون و پانێلی تایبەتیان هەبوو، رۆژین موکریان مامۆستا زانکۆ بابەتێکی بەزمانی ئینگلیزیی لەبارەی جوڵانەوە ژنی کورد پێشکەشکرد، هەروەها سەحر ئەندام پەرلەمانی نەرویج، بە بابەتێکی لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشکرد.هاوکات لەلایەن شاعیر – سارا بابان، چەند کۆپلە شیعرێک لە خوێندرایەوە.
هەروەها لەو کۆنفرانسەدا، چەندین بابەتی گرنگ پێشکەش کران، ئەوەی جیگای خۆشحاڵییە ” کڤینە فرۆنتن – kvinne fronten” پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ ژنانی کورد هەیە، لە چالاکییەکان لەگەڵ کورددا هاوخەم و هاوبەشن.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …