بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە شارباژێر هاوڵاتییەک شەهیدبوو و چوار هاوڵاتی تر بنرینداربوون، بنەماڵەکانیشیان داوادەکەن کۆتایی بە هێرشەکان بهێندرێت.
دوانیوەڕی ئەمڕۆ دووشەممە ٥/١٢/٢٠٢٢ شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی بنەماڵەی شەهید عەزیز محەمەد ڕەسوڵ-یان کرد. عەزیز محمد ڕەسوڵ لە ڕۆژی ٣/١٢/٢٠٢٢ لە گەڵ چەند هاوڕێیەکی لە گوندی زەروون بەمەبەستی ڕاوکردن و کۆکردنەوەی گژو گیای کێویی ڕوو لە شاخی کێلەشین دەکەن، لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا ناوبراو کە کە کەسایەتییەکی نیشتمانپەر بوو شەهید دەبێت و پێنج هاوڕێشی بریندار دەبن بەناوەکانی:
١- محەمەد قادر ئاغا.
٢- کوێخا محەمەد عەلی “بەسەختی بریندارە”
٣- زانا محەمەد عەلی.
٤- سەعید محەمەد ڕەسوڵ.
٥- ساڵح قادر.
بنەماڵەی قوربانییەکان داوا دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکان چیتر ڕێگە بە تورکیا نەدەن هێرشبکاتە سەر ئەو ناوچانە، چونکە بە هۆی هێرشەکانەوە زەرەوزیان بەر هاوڵاتیان کەوتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا هەر جارە و بە بیانویەک هێرش دەکاتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج.
س-ع