دژی هێرشەکانی تورکیا هەڵوێستیان ڕاگەیاند

بە هۆی هێرش و داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا و هاوکاریی پارتی بۆ سەر باشوری کوردستان، چوار لایەن هەڵوێستیان پیشاندا.

ئەمرۆ پێنچ شەممە ٢١/٤/٢٠٢٢ لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی
لە شاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نوێنەری چوار لایەن کە پێکهاتبوون لە(حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشان، بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و ته‌ڤگەری ئازادیی کۆمەلگەی کوردستان).هەڵوێستی خۆیان دژی ئەو لەشکرکێشیانەی تورکیا ڕاگەیاند.نوێنەری ئەم چوار حیزبە بانگەوازیان بۆ هەموو حزبه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك كردوە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، تاوه‌كو كۆببنه‌وه‌ و هه‌ڵوێستێك دژی هێرشه‌كانی توركیا رابگه‌یه‌نن، بەڵام تەنها ئەو چوار لایەنەی ناوبران ئامادە بوون.

کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی ئەنجونی هەرێمی کەرکوک لەسەر ناوی هەر چوار لایەنەک ڕایگەیاند: لەسەر ئەوەی بەتوندی ئیدانەی هێرشەكانی توركیا دەكەین، داوا لەحكومەتی عێراق و هەرێمیش دەكەین لەنەتەوە یەكگرتووەكان دژ بەو لەشكركێشیانە و پێشیلكردنی سەروەری خاكی عێراق و داگیركردنی خاكی باشوری كوردستان لەلایەن توركیاوە سكاڵا تۆماربكات.

وتی:”لەپێناو یەكڕیزی حزبە كوردستانیەكان بەتایبەت لەشاری كەركوك، داوا دەكەین دژ بەو لەشكركێشیانە كۆبونەوەیەكی تری حزبه‌ كوردستانیه‌كان ئەنجام بدرێت.

باسی لەوەشکرد، داوا لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەسایەتی و رۆشنبیری و هونەرمەندان و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ و هەموو چین و توێژەكان كرد چالاكیەكانیان دژ بەتوركیا فراوانتر بكەن لەپێناو راگرتنی جەنگ.

ئەمە دوابەدوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر خاکی باشوری کوردستان بەهاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو و داوادەکرێت ئەم داگیرکاری و لەشکر کێشیە بوەستێندرێت.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *